ئه‌یلوول 25, 2020 20:19 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەی دانیشتووانی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا دژی داگیرکارییەکانی ئەمریکاو تورکیا

جەماوەری ھێندێک لە ناوچەکانی پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا وێڕی بەرپاکردنی گردبوونەوەیەک، داوای کشانەوەی لەشکریانی داگیرکەری ئەمریکاو تورکیایان کرد لە خاکی وڵاتەکەیان.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سانای سووریا، جەماوەری گوندی «تەل سەتیح» لە گردوپەڕی قامیشلی سەربە پارێزگای حەسەکەی سووریا بە بەرپاکردنی ئەم گردبوونەوەیە، بایکۆتەکانی ستەمکارانەی ئەمریکا دژی گەلی سووریاشیان ئیدانە کرد.

بەشدارانی گردبوونەوەکە ھەروەھا جەختیان کرد لە سەر داکۆکی کردن لە سوپای سووریا بۆ لەنێو بردنی تیرۆریزم و لە سەر پێویستیی یەکانگیر بوونی ڕیزی ڕۆڵەکانی سووریا لە بەرامبەر داگیرکەرانی ئەمریکاو تورکیا و ڕژێمی زایونی و بەرپەرچ دانەوەی ناڵانکرانی سامانی وڵاتەکەیان لە لایەن ئەو ڕژێمانەوە پێیان داگرت.

ناوچەکانی باکوورو ڕۆژھەڵاتی سووریا ھەتا ئێستا گەلێک جار گۆڕەپانی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی جۆربەجۆر بووە لە بەرامبەر داگیرکاری و بایکۆتی تازەی ئەمریکا دژی سووریاو جم و جوڵی سوپای تورکیا بووە.

سەرپەیڤ