تشرینی یه‌که‌م 20, 2020 07:04 Asia/Tehran
  • تەقینەوە ی بۆمبا لە سەر ڕێگای کاروانی لەشکریانی ئەمریکی لە دێرۆزوور

سەرچاوە میدیاییەکان باسی تەقینەوەی بۆمبایەکیان کرد لە سەر ڕێگای لەشکریانی ئەمریکی لە پارێزگای دێرۆزووری سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سپۆتنیکی ڕووسیا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا خەریکی جمین بەرەو ھەرێمی نەوتیی «ئەلعەمەر»بوو کە بۆمبایەکیان پێدا تەقییەوە.

ھێزەکانی ئەمریکی و چەکدارانی «ھەسەدە» دەستبەجێ شوێنی ڕووداوەکەیان گەمارۆ دا، بە جۆرێک کە ئەوەی بە سەر لەشکریانی ئەمریکی ھات بە شاراوەیی مایەوەو ھیچ زانیارییەک لەو بارەیەوە نەدرکێندرا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دوابەدوای ئەو تەقینەوەیە دوو کەسی سڤیل بریندار بوون کە دەستبەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

دوای ئەو تەقینەوەیە، ھێزەکانی سووریای دیموکرات«ھەسەدە» ھاتوۆچۆ بە ماتۆڕیان لەو ناوچەیەدا قەدەغە کرد و لەم پەیوەندییەدا دەستیان گرت بە سەر دەیان ماتۆڕدا.

لە بەر ئەو تێکھەڵچوونانەی کە جاروبار لەنێوان خەڵکی عەشایەرو ھێزەکانی ئەمریکی و چەکدارانی «ھەسەدە» لە پارێزگای دێرۆزوور ڕوو دەدات، لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە کۆنترۆڵی ئەم پارێزگایە لە دەستی لەشکریانی ئەمریکی دەرچووە.

سەرپەیڤ