تشرینی یه‌که‌م 20, 2020 07:26 Asia/Tehran
  • ھێرشی تۆپخانەی تورکیا بۆ سەر پارێزگای ڕەقەی سووریا

سوپای تورکیا ڕۆژی دووشەممە شارۆچکەی «عەین عیسا» لە گردوپەڕی باکووری پارێزگای ڕەقە لە باکووری سووریای دایە بەر ھێرشی تۆپخانە.

ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا» ڕایگەیاند: سوپای تورکیا دەیان گولەھاوەنی بەرەو شارۆچگەی «عەین عیسا» تەقاندووە.

بە پێی ڕاگەیاندنی سانا، ئەم ھێرشە بەھاوەنە زیانی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە، بەڵام ھێندێک زیان بە ترۆمبیل، ماڵ و ژێرخانە گشتییەکانی شارۆچکەی «عەین عیسا» کەوتووە.

تورکیا لەو داکۆکیکارە سەرەکیانەی تاقمە تیرۆریستەکانە لە سووریا. سوپای تورکیا لە ماوەیب مانگەکانی ئەم دواییە بۆ داکۆکی لە تیرۆریستان بنکەوبارەگاو ژێرخانەکانی سوپای سووریای کردووەتە ئامانج.

لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوو سوپای تورکیا گەلێک جار دەست درێژیی کردووەتە سەر خاکی سووریا. دەست درێژکارییەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا لەگەڵ ئیدانەکردنی بەربڵاوی نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

 

سەرپەیڤ