تشرینی دووه‌م 25, 2020 01:55 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی ئێران لە سووریا یارمەتیی پێکھاتنی ھاوسەنگی دژی ئیسرائیلی داوە

کارناسێکی باڵای پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان وێڕای ئاماژە کردن بە بانگێشتنی فەرمیی دەوڵەتی سووریاو ئامادە بوونی موستەشاریانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم وڵاتە نووسی: ئەم ئامادە بوونە یارمەتیی پێکھاتنی ھاوسەنگی بە تایبەت لە بەرامبەر ڕژێمی زایونیی داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، خاتوو دکتۆر« حوسنا نەسرۆلحسەین» لە ماڵپەڕی ڕەئیولیەوم دا نووسیویەتی: سووریا وێڕای پاراستنی ئامادە بوونی ئێران لە ھێڵی پەیوەندی و پێکدادان لەگەڵ دوژمنی زایونی، پێش بینیەکان لە بارەی پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ تەوەرەی خۆڕاگریی توشی شکست کردو ھاوکێشەکانی بەرپەرچدەری ڕژێمی زایونیی بەھێز کرد.

ناوبراو لە وتارەکەی نووسیویەتی: چەندین ساڵ شەڕی دژی دەوڵەتی سووریاو ڕاوەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تەنیشتی دەوڵەتی سووریا ئەوەی سەلماندووە کە، ڕابەرایەتیی سووریا لە ئامادە کردنی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ڕوانگەیەکی ڕوون و ستراتژیایەکی ڕێک و پێکی ھەبووە کە دەرەنجامەکی داکۆکیی ئێران لە سووریا لە شەڕی دژی تیرۆریزم بووە.

دکتۆر« حوسنا نەسرۆلحسەین»  جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ھەڵبەت ئەم بابەتە ڕووسیاش دەگرێتەوە، وڵاتێک کە بە ڕادەیەکی ھەرە زۆر لە شەڕی دژی تیرۆریزمی ئەمریکی_زایونی یارمەتیی سووریای دا.

سەرپەیڤ