کانونی دوھەم 12, 2021 20:50 Asia/Tehran
  • بەکرێگیراوانی تورکیا، دوکانی شارومەندانی سوورییان کردووە بە جبەخانەو ھەماری چەک و چۆڵ

چەکدارە تیرۆریستەکانی سەربە تورکیا بە زەبروزەنگ، دەستیان گرتووە بە سەر دوکانی شارومەندانی سووری و کردوونیان بە جبەخانەو ھەماری چەک و چۆڵ.

پەیامنێری فەرمیی سووریا«سانا» ئەمڕۆ سێ شەممە بە گێڕانەوە لە سەرچاوە خۆجێییەکان وای بڵاو کردەوە، بەکرێگیراوانی سەربە تورکیا، کۆمەڵێک لە دوکاندارانی سوورییان لە «سەرێکانی» لە پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە لە دوکانەکانیان وەدەرناوەو دەستیان گرتووە بە سەر دوکانەکانیاندا.

ئەم سەرچاوانە وتووشیانە، تیرۆریستانی ھاوپەیمانی تورکیا سەرەڕای  تاڵانکردنی کەل و پەلی ئەو دوکانانە، شوێنەکانیشیان کردووە بە ھەماری چەک و چۆڵ.

بەرلەمە «سانا» لە چەند ڕاپۆرتێکدا باسی ئەوەشی کرد بوو کە تورکیا بە کەڵک وەرگرتن لە شێوازی جۆربەجۆر لە ھەوڵی گۆڕینی دیموگرافیای باکووری سووریایە.

ھێزەکانی تورکیا بە گواستنەوەی بنەماڵەو خاوخێزانی تیرۆریستانی ھاوپەیمانیان بۆ باکووری سووریا، بڕینی ئاوی خەڵکی ناوچەکان و سوتاندنی خەلەوخەرمانی جوتیاران لەمێژە پەلەقاژەی گۆڕینی بەرەبەرەی دیمۆگرافیای ناوچە کوردنشینەکانی سووریان

سەرپەیڤ