سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیداری بلیمەتانی ئەیالەتی پەنجابی پاکستان وتی؛ بێتوو ڕژێمی زایۆنی دیسان هەڵەیەک بکات و دەسدرێژی بکاتەوە سەر خاکی پیرۆزی ئێران، ڕەوشەکە گەلێک جیاواز دەبێ و ئیتر ئەوە خاڵی کۆتایی ئەم ڕژێمە دەبێ.
رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران : سورین لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ پاکستان بۆ١٠ ملیارد دۆلار
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە میانەی سەفەرێکی چڕ و پڕ و دیدارگەلێکی گرینگ لەگەڵ کاربەدەستانی پایەبەرزی سیاسی، سەربازی و پەرلەمانی پاکستان ، لە دووەم ڕۆژی سەفەری فەرمیی خۆی گەیشتە شاری "لاهوور" دڵی فەرهەنگیی ئەم وڵاتە.
ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر بانگهێشتی فەرمی هاوتا پاکستانیەکەی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا لە کاربەدەستانی ئابوری و سیاسی وڵات دووشەممە گەیشتە ئیسلام ئاوا.
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: بڕیارمان داوە، ئاستی پەیوەندییە تیجاری و ئابوریەکانی نێوان ئێران و پاکستان لە هەنگاوی یەکەمدا بۆ ١٠ ملیارد دۆلار زیاد بکەین.
ڕێوڕەسمی پێشوازی فەرمی لە سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆشکی سەرۆک وەزیرانی پاکستان بەڕێوە چوو.
جێگری سەرۆکی پارتی جەماعەتی ئیسلامیی پاکستان، وەڵامدانەوەی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەدژ رژێمی مرۆڤ کوژی زایۆنی، بە مافی ڕەوای تاران زانی و پێی داگرت؛ پێش پێگریی رژێمی ئیسرائیل بەهەڵمەتی بەرگرییانەی ئێران، داڕما.
مانۆڤری تێکەڵاوی پشتێنەی ئاسایشی دەریاوانی ساڵی دووهەزارو بیست و چوار، بە بەشداری یەکەی ڕوکەشی و فڕگەیی هێزی دەریاوانی ئێران و یەکە گەڕۆکەکانی چین و ڕوسیاو چەند نوێنەرێک لە وڵاتانی عومان و ئازەربایجان و قەزاقستان و پاکستان و ئەفریقای باشور بە پەیامی ئاشتی لە باکوری ئوقیانووسی هیندو دەریای عومان بۆماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوە چوو.
تازەترین ئاماری فەرمیی ئەنجامی هەڵبژاردنە سەرتاسەرییەکانی پاکستان دەریدەخا؛ بەربژارانی جێی داکۆکیی"تەحریکی ئینساف" بە دەس خستنی ٩١کورسی لەهەمبەر٧١ کورسیی پارتی "موسلیم لیگ" هەروا لەپێشن.
وەزیری دەرەوەی ئێران پێی داگرت: ئێمە ڕێز دەگرین لە سەروەریی پاکستان و دەرفەت بە ترۆریستان نادەین جێی هەڕەشەو مەترسیی بن بۆ ئاسایشی دوو وڵاتی دراوسێ.