شەوی رابردوو ئاگر لە بازاڕی شێخەللا و بازاری نیشتیمان"ی هەولێر کەوتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگر بوون و بەرگریی شارستانی"یش ڕایگەیاند کە ئاگرەکەی بەردەم بازاڕی نیشتمانی هەولێر کۆنترۆڵ کراوە.
ئاگرەکە لە هەموو نهۆمەکانی بیناکە کۆنتڕۆڵ کراوە.
لە نێو دارستانەکانی ناوچەی ئیفروسی یۆنان ٢٥ کۆچبەری عێراقی و سوری و لوبنانی رزگارکران، کە ماوەی دوو ھەفتە بوو بەھۆی کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکەدا گیریانخواردبوو.
ئاگرکەوتنەوە لە تورکیا هات و چووی بەلەمەکانی گهرووی داردانێلی ڕاگرتووە
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ھەفتەیەک بەسەر ئاگری دارستانەکانی ویلایەتی ھاوایی ئەمریکا تا ئێستا ١١١ کەس گیانیان لەدەستداوەو پێشبینیش دەکرێت ١٣٠٠ بێسەروشوێنبووی تر لە ژیاندا نەمابن و گیانیان لەدەستدابێت.
کاربەدەستانی ئیالەتی ھاوایی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە ڕێژەی قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەم ناوچەیە گەییشتووەتە ٩٣ کەس.
ئاگرکەوتنەوە لە ئەیالەتی هاوایی ئەمریکا بەردەوامە.
ئاگرە کۆنترۆڵ نەکراوەکەی ئیالەتی ھاوایی ئەمریکا ھەتا ئێستا ٦٧ کوژراوی لێ کەوتووەتەوە.
دوا بە دوای پەرەسەندنی ئاگرکەوتنەوەکەی ھاوایی ئەمریکا ژمارەی کوژراوانی ئەم کارەساتە بۆ ٥٣ کەس بەرز بووەوە.
ئاگری دارستانەکانی مەریوان کە لە پێنج شەممەی ڕابردووەوە سەری ھەڵدا بوو بە ھەوڵی خەڵک و دام و دەزگاکانی حکومەت کوژایەوە.