ئه‌یلوول 15, 2017 13:16 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ڕوسیا لە تاران: ئەوروپا پشتگری خۆی لە بەرجام  بە دەنگی بەرزەوە ڕابگەێنێت

بالوێزی ڕوسیا لە تاران ، هەڵوێستی مۆسکۆ سەبارەت بە رێککەوتنی ناڤۆکی ئێران ی بەڕوون زانی و وتی: ڕوسیا و چین هەلوێستی ڕوونیان هەیە و ئێستا نورەی ئەوروپایە کە پشتگری خۆی لە بەرنامەی تۆکمەی هەوڵی هاوبەش (بەرجام) بە دەنگی بەرز ڕابگەینن .

" لوان جاگاریان" بالوێزی ڕوسیا لە تاران ڕۆژی پینجشەممە لە وتوویژ لەگەڵ ئیرنا ، وتیشی: ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ناڤۆکی بە جاران پیبەندی ئێرانی بە بەرجام پشت ڕاست کردۆتەوە و ئەمریکا هیچ بیانوویەکی بۆ تۆمەتبارکردنیی ئێران بە بنێیکردنیی بەرجام نییە و روسیا و چین نەیاری لە پێشگرتنی وەها سیاسەتێکن لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە .

 جاگاریان ، بە باسکردنی ئەوەی کە وڵاتانی ئەوروپایی لە وان بەریتانیا، فەرەنسا وئەڵمانیا دەبێ سەر بەخۆیی خۆیان لە ئەمریکا نیشان بدەن بەڕاشکاوی وتی: بەرجام گرێبەستی دوو لایانەی نێوان ئێران و ئەمریکا نییە و ئەو گرێبەستێکی چەند لایانەیە ، وڵاتە ئەوروپییەکان دەبێ سەربەخۆ لە هەڵوێستی ئەمریکا ڕێز بگرن لەو ڕێککەوتنە .

ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و تاقمی پینج کۆیەکە (ڕوسیا ، چین و بەریتانیا، فەرەنسا، ئەمریکا و ئەڵمانیا) لە ژەنیڤەری ٢٠١٦ەوە جێبەجێکراوەو دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێ لە ئەندامانی ئەو تاقمە بەردەوام لە رێگای جێبەجێ بوونی بەرجام کەندو کۆسپ بەدی دینێت . باڵوێزی ڕوسیا لە تاران هەروەها بەجەختکردن لە سەر پەرەی پیوەندییەکانی تاران مۆسکۆ  وتی:  ڕوسیا جێگەی تایبەتی لە ڕەوتی سیاسەتی دەرەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێران دا هەی و مۆسکۆ ، وەکوو واشنگتۆن و ژمارێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە کارو باری نێو خۆی وڵاتانی تر خۆی وەرنەداوە ونایدات .

سەرپەیڤ