تشرینی یه‌که‌م 14, 2017 20:02 Asia/Tehran
  • هاودەنگی عەرەبستان ، بەحرەین وئیمارات لەگەڵ ترامپ لەدژی ئێران

ڕژێمە کانی سەعودی ، ئالی خەلیفە و ئالی نەهیان لە قسە دۆژمنکارانەکانی دونالد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازیان کرد.

لە حاڵێکدا کە زۆربەی وڵاتان وڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی وتەنانەت بڕێک لە کاربەدەستانی ئەمریکایی قسەکانی دونالد ترامپ لەدژی ئێرانیان بە نادیپلۆماتیک ، هۆی سەرشوری وبێ باێخ لەقەڵەم دا ، عەرەبستانی سەعودی ، بەحرەین وئیمارات لە بەیان نامەیەکدا لە سوکایەتیە دژە ئێرانیەکانی ترامپ پشتیوانیان کرد. دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی هەینی بەبێ سەرنج دان بە هەشت ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کە لەو ڕاپۆرتانە  پێبەندی ئێران بە بەرجام پیداگری لەسەر کراوە ، ڕایگەیاند : پێبەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر بەرنامەی کۆهەنگاوی هاوبەش بەرجام تەئید ناکات. ئەم کردەوەیە بە مەبەستی هەڵوەشانی ئەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیە ئەنجامی گرت. یەکیەتی ئوروپا دوای ئەم لیدوانانە ی ترامپ ڕایگەیاند : وەکوو ڕابردوو لە بەرجام بە گشتیی پشتیوانی ولاگری دەکات. ترامپ هەروەها بە دوپات کردنەوەی تاوانە پڕوپۆچەکانی لەدژی نەتەوەی ئیران ، ئیدعای پشتیوانی تاران لە ترۆریسمی کردو سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی کە دەوری بنەڕەتی لە بەرەنگار بوونەوەی ترۆریستەکانی بەر پشتوانی واشنتۆن وهاوپەیمانەکانی " بەتایبەت " عەرەبستان ، ئیمارات وبەحرەین ، لە سووریا وعێراق هەیە ، لەلیستی بایکوتە نوێکان دانا. سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاقمە تەکفیریە-ن ترۆریستەکان لە عیراق وسووریا بە داواکاری رەسمی ئەم وڵاتانە ، یارمەتی مستشاری بەوان دەدات، کردەوەیەک کە بەهیچ کلوەجێک لەلایەن ترامپ وهاوپەیمانەکانیەوە قەبوڵ کراو نیە . سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها لە قسەکانی خۆیدا بەبێ سەرنجدان بە بەڵگە وسەنەدەکانی وەزاڕەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە لە ناوی ساختە بۆ کەنداوی فارس کەڵکی وەرگرت. حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئیران دوای ئەم قسانە ی ترامپ داوای لیکرد مێژوو وجوگرافیا زۆرتر موتاڵا بکات.

سەرپەیڤ