تشرینی یه‌که‌م 19, 2017 12:37 Asia/Tehran
  • نامەی٤٥وەزیری پێشووی کاروباری دەرەوەی جیهان بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و پێنج کۆیەک

چل وپێنج وەزیری پێشووی کاروباری دەرەوەی وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان بەناردنی نامەیەک بۆ ئەندامانی باڵای کۆنگرێسی ئەمریکا ، خوازیاری پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و پێنج کۆیەک(بەرجام) بوون.

هەواڵدەریی فارس ڕاپۆری دا؛ لەو نامەیەدا کە واژۆی مادلین ئالبرایت وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکاشی تێدا بەرچاو دەکەوێ، ڕوو لە یاسادانەرانی ئەمریکی هاتووە: پاراستنی پێبەندبوونی ئەمریکا بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) لەئەستۆی کۆنگرەی ئەو وڵاتەیە.

لەونامەیەدا هاتووە، دەبێ خۆببوێردرێ لە ئەنجامدانی هەرچەشنە کردەیەکی یەکلایەنە کە بەئامانجی پەرەپێدان، گۆڕین یان دانوستانی دووبارە لەبارەی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەنجام دەگرێ.

واژۆکەرانی ئەو نامەیە بەبیرخستنەوەی ئەوەی کە هەموو لایەنەکانی بەرجام جگە لە حکومەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، و هەروەها ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی پێبەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ناڤۆکییان پشت ڕاست کردۆتەوە، لەبارەی شوێنهاتەکانی کشانەوەی یەکلایەنەی واشنگتۆن لەبەرجام، وشدارییان داوە.

لامبرتۆ دینی وەزیری دەرەوەی پێشووی ئیتالیا، عەمر مووسا لەمیسر، ئوبر وێردین لە فەڕانسە، مالکوم ریفکایند لە بەریتانیا، یوشکا فیشەر، لەئاڵمان و ژمارێک کەسایەتی دیکە لەو دیپلۆماتانەن کە ئەو نامەیەیان واژۆ کردووە.

دۆناڵد ترەمپ رۆژی هەینی١٣ی ئۆکتۆبری٢٠١٧ بێ گرینگیدان بە هەشت ڕاپۆری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی کە تێیاندا پێبەندبوونی ئێران بە بەرجام جەختی لەسەر کراوە، ڕایگەیاند، پێبەندبوونی ئێران بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش پشت ڕاست ناکاتەوە.

یەکێتی ئوروپاو زۆربەی وڵاتانی دیکەی جیهان پاش ئەو لێدوانانەی ترەمپ ڕایانگەیاند؛ وەک ڕابردوو بەتەواوەتی لەبەرجام داکۆکی دەکەن.

سەرپەیڤ