تشرینی دووه‌م 09, 2017 14:19 Asia/Tehran
  • تەخت ڕەوانچی: ئێران و فەرانسا لە سەر ئەم مەسەلە یەک بیر و ڕان کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بۆ دانوستان نابێ

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروبای ئەورووپا و ئەمریکا وتی: کاربەدەستانی فەرانسا سەبارەت بە پاراستنی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش (ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی گرووپی پێنج کۆ یەک) ، بۆ دانوستان نەبوونی ئەو ڕێککەوتنە ئەتۆمییە و کاریگەری دانەنانی پرس و بابەتی دیکە لە سەر بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش، لەگەڵ ئێران هاوبیر و ڕان.

"مەجید تەخت ڕەوانچی" ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری "کریستییەن کامبۆن" Christian Cambonی سەرۆکی کۆمیسیۆنی دەرەوەیی و بەرەڤانیی پەرلەمانی سنای فەرانسا لە پاریس  لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران ، وتیشی: ئەو خاڵانەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە لایەن ئەمریکاوە بنپێ کرابوون هەمووی بۆ کاربەدەستانی دەوڵەتی و پەرلەمانیی فەرانسا شی کرایەوە و کاربەدەستانی فەرەنسی ڕایانگەیاند؛ هەوڵ دەدەن ئەوە بۆ ئەمریکاییەکان ڕوون بکەنەوە کە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک نابێ دەسکاری بکرێت و دەبێ بە تەواوەتی جێبەجێ بکرێ.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروبای ئەورووپا و ئەمریکا هەروەها وتی: هەڵوێست نواندن و پێداگری لە سەر پاراستنی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش هەنگاوێکی زۆر باشە بەڵام وڵاتانی ئەورووپایی دەبێ ئەم ڕێککەوتنە ئەتۆمییە بگەیەننە قۆناغی جێبەجێ کرانەوە.

تەخت ڕەوانچی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئێران و  فەرانسا پێوەندیی مێژووییان هەیە و پێویستیان بەوەیە لە پرس و بابەتی جۆربەجۆردا ، ئاڵ و وێری لێژنە بکەن و لە بواری جۆر بەجۆری سیاسی،  ئابووری، کەلتووری و پەرلەمانیش بیر و ڕا بگۆڕنەوە.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: سەبارەت بە سەفەری داهاتوویی "ژان ئیڤ لۆدریان" Jean-Yves Le Drian  وەزیری دەرەوەی فەرانسا بۆ تاران کە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەنجام دەبێ، لەگەڵ کاربەدەستانی فەرەنسی وتووێژ کراوە.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێشەممە بە مەبەستی دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی فەرانسا گەیشتە پاریس.

سەرپەیڤ