نەقەوی حسەینی: بەدیهێنانی بەرتەسکی لە ڕادەی کرین و فرۆشتنی نەوتی ئێران،بنپێکردنی "بەرجام"ـە
وتە بێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، وتی: لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی کرینی نەوت لە ئێران، بنپێکردنی بەرنامەی تۆکمەی هەوڵی هاوبەش (بەرجام)ـە .
"دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمدواییە ئیدعای کرد ئاراستە کردنی نەوت و بەرو بووی نەوتی لە ئاست جیهان دا پڕ بە پێستە و دەکرێ بارستای کرینی نەوت و بەرو بووی لە ئێرانەوە بە ڕادەیەکی سەرنج ڕاکێش کەمتربکەینەوە .
"حەسەین نەقەوی حەسەینی" رۆژی یەکشەممە لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵدەری مەجلیس؛ وتیشی: ئێران بە گوێرەی بەرجام دەتوانێ نەوتەکەی لەبازارە نێو دەوڵەتییەکان بە هەموو وڵاتان بفرۆشێت و پارەکەشی وەربگرێت.
وتە بێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی مەجلیسی ئێران، وتیشی: هەرکردەوەیەک کە ببێتە هۆی بەرتەسک بوونەوەی ڕادەی کرینو فرۆشتنی نەوتی ئێران یان ئەوەی کە بۆ وەرگرتنی پارەی فڕۆشتنی نەوت کەندو کۆسپ بەدی بێت، بە ڕاستی بە پێچەوانەی برگەکانیی نێو بەرجامە و دوژمنکارانە دێتە ئەژمار.
ئەم نوێنەرەی مەجلیس ئێران ، بەڕاشکاوی وتی: ئەمریکا وەکوو دوژمنی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەرکە سەرەتاییە نێو دەوڵەتییەکانی وڵاتان بەرامبەر یەکتری لە بەر چاوناگرێت وهەر جار هەڵویستی یەکلایانە و دوژمنکارانە دژی ئێران دەگرێت.
ئەمریکا بە گوێرەی برگەی ٢١ "بەرجام"، ئەرکمەندە لە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی فڕۆشتنی نەوتی ئێران پێشبگرێت و جێبەجێکردنیی بایکۆتەکان لە بواری " کرین، خۆێندنەوە، فڕۆش، گەیاندن و گواستنەوە ویان بازار دۆزینەوەی نەوت، بەرەو بووی پێترۆشیمی و گازی سروشتی لە ئێران" بوەستینێت.
لە کاتی جیبەجێبوونی ڕێککەوتننی ناڤۆکی ئێران و تاقمی پێنج کۆیەک (بەریتانیا، فەرەنسا، ڕوسیا، چین ،ئەمریکا و ئەڵمانیا) لە ژەنیڤەری ٢٠١٦ەوە ئەمریکا بەردەوام لەمەڕ جیبەجێکردنی بەرجام پەیمان شکێنی کردووە .