کانونی یه‌که‌م 15, 2017 17:55 Asia/Tehran
  • برووجێردی: بەرجام بە بێ ئەوەی لەلایەن ئەمریکاوە پشت ڕاست بکرێتەوە، بۆ سوودوەرگرتنی ئێران بەسندە دەکات

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیسی ئێران وتی : سەنەدوبەڵگەی بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی واتە بەرجام، بێ ئەوەی لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە پشت ڕاست بکرێتەوە بۆ سوود وەرگرتنی ئێران لە ئیمتیازەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، بەسندە دەکات.

سەرۆکی ئەمریکا سێزدەی ئوکتوبەری ساڵی 2017  خۆی بوارد لە پشت ڕاست کردنەوەی  پێبەند بوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی  و ئەم کارەی ڕادەستی کۆنگرەی ئەمریکا کرد  .

کۆنگرەش ڕۆژی چوارشەممە سێزدەهەمی دیسەمبەر  دوای کۆتایی مۆڵەتی دیاریکراوی شەست ڕۆژە، بڕیاردان لەسەر داهاتووی بەرجامی  خستە ئەستۆی دوناڵد ترەمپ  .

عەلائەدین برووجێردی ڕۆژی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی مەجلیس وتی: رێککەوتنێکی جیهانیی گرینگ بە دژی سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی پرسی  قودس و پرسی ناڤۆکیی ئێران   چێ کراوە و  بە تەواوی لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە تەریک کەوتوەتەوە .

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی  نەتەوەیی مەجلیسی ئێران وتیشی : فێدێریکا موگرینی  بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا، بەرلە  هەڵوێستی ڕەسمی  کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرامبەر کردەوەی ترەمپ هەڵوێستی گرت و یەکێتیی ئەورووپاش بڕیاری ئەمریکای قەبووڵ نەکرد.

سەرپەیڤ