ئادار 17, 2018 13:25 Asia/Tehran
  • سەرتیپ ئیسماعیلی: ئێران لەبواری بەرەڤانی، یەک لە سەرکەوتووترین وڵاتانی جیهانە

فەرماندەی بڕیارگەی بەرگریی ئاسمانیی خاتەمولئەنبیا(ص)ی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوێشەو(هەینی) لەشاری جویباری پارێزگای مازەندەران(باکووری ئێران) پێی داگرت: ئێران لەبواری بەرگریی یەک لە پێنج وڵاتی بەهێزی جیهانە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، سەرتیپ فەرزاد ئیسماعیلی هەروەها بەئاماژە بەوەی کە وتووێژ و توانای بەرگریی بۆ باڵادەستی پێویستە، وتی: دوژمن ئەدەبی سیاسی، فەرهەنگی و ئابووریی نییە.

فەرماندەی بڕیارگەی بەرگریی ئاسمانیی خاتەمولئەنبیا(ص)ی  ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەی کردە پەیمان شکێنیەکانی ئەمریکا لەهەمبەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی، و وتی: واشنگتۆن، تائێستا پێبەندنەبووە بە بەڵێنیە بەرجامییەکانی و بایکۆت و گەمارۆی زاڵمانەی سەر ئێرانی دوو هێندە کردووە.

سەرتیپ فەرزاد ئیسماعیلی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەو گەمارۆیانە تائێستا هیچ کاریگەرییەکی نەبووە، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ بەهێزتر لەڕابردوو ڕەوتی پێشکەوتن و سەقام دەپێوێ.

فەرماندەی بڕیارگەی بەرگریی ئاسمانیی خاتەمولئەنبیا(ص)ی ئەرتەشی ئێران ئاماژەشی کردە ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەو وتی: ئەمریکییەکان دەستی دۆستایەتیان بەرەولای هەر وڵاتێک درێژکرد، پێگەی سەربازییان تێدا دامەزراند، چونکە تەنیا متمانەیان بەسەربازانی خۆیان هەیە.

بەبڕوای زۆرێ لە کارناسان وهەروەها بەرپرسانی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ڕیشەی گشت قەیرانەکانی ناوچە، ئەمریکایە.

وڵاتانی ناوچە لەوان ئێراق و سووریاو یەمەن لەساڵانی ڕابردوودا بەهۆی داکۆکیی هەمەلایەنەی ئەمریکا لە گرووپە تیرۆریستییەکان، کەوتوونەتە بەر پەلامار، ناهێمنی و کوشتاری خەڵکانی بێتاوانیان.

بەپێی ڕاپۆری ئەم دواییەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا(پێنتاگۆن)، زیاتر لە پەنجاو چوار هەزار سەربازی ئەمریکی لەناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئامادەن.

سەرپەیڤ