نیسان 23, 2018 19:35 Asia/Tehran
  • زەریف : بێ متمانەیی بە ئەمریکا لە ئێران قووڵتر بووەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئێران وڵاتێکی تەک دەنگ نیە : وتی : بێ متمانەیی بە ئەمریکا لە ئێران قووڵتر بووەتەوە .

موحەمەد جەواد زەریف  وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ  لە گەڵ هەفتە نامەی  ئەمریکایی نیویورکر   کە ئەمڕو دوشەمە  بڵاو کرایەوە  بە ڕەت کرانەوەی بەکار هێنانی شەرت و شیکردنەوەی نوێ بە سەر بەرجام وتووی وڵاتانی ئوروپایی لە گەڵ ئەمریکا بۆ پێبەندی واشنگتون بە سەر بەرجامی تەنیا سناریوی پشتڕاست کراو لە لایەن ئێرانەوە زانی . زەریف بە وتنی ئەوەی کە  دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کوماری ئەمریکا 15 مانگ هەوڵی داوە تا لە هاوکاریە ئاساییەکانی بازەرگانی لە گەڵ ئێران  کێشە ساز بکات وتیشی  کەڵک وەرگرتن لە سوودەکانی بەرجام بۆ ئێران گرینگە .  وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای جەخت کردن  لەسەر ئەوەی کە  ئەمریکا نە تەنیا  پشکی خۆی لە بەرجامی جێ بەجێ نەکردووە  بەڵکوو داخوازیگەلی زۆرتری  هێناوەتە ئاراوە وتی   ئەمریکا بە و کارەی خۆی پەیامی زۆر مەترسیداری بە خەڵکی  ئێران و خەڵکی جیهان نارد کە هیچکات نابێ لە گەڵ ئەمریکا ڕێککەوتن بکەن . زەریف لە وڵام بەو پرسیارە کە  ئەگەر بێتوو بەرجام هەڵبوەشێتەوە ئەگەری  وتووێژی دووبارەی  ئێران و ئەمریکا هەیە  وتیشی   دیپلوماسی هیچ کات  لەناو ناچێت بەڵام واش نیە کە ئەمریکا  تەنیا ڕێگای دیپلۆماسی بێت . وەزیری   دەرەوەی  ئێران سەبارەت بە  کردەوەی  ئەگەری تاران  لە هەمبەر چوونەدەری واشنگتون لە بەرجام  جەختی کرد   بڕیاری ئێران هەرچی کە بێت   ئەمریکاییەکان   لێی ڕازی نین .

سەرپەیڤ