نیسان 25, 2018 11:12 Asia/Tehran
  • زەریف:  ئێران لە ئەگەری وازھێنانی ئەمریکا لە بەرجام، بە شیمانەی زۆرەوە لەم ڕێککەوتنە دەرواتە دەر

وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ "ئاسۆشێتێدپریس" بەڕاشکاوی وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەگەری وازھێنانی ئەمریکا لە بەرجام، بە شیمانەی زۆرەوە لەم ڕێککەوتنە دەرواتە دەر.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، " محەممەد جەواد زەریف" جەختیکرد  بێتوو  "دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بەرجام بڕواتە دەرێ، ئێران ئیتر بە هیچکام لە ئەرکە نێو دەوڵەتییەکانی خۆی لەم ڕێککەوتننە پێبەند نامینێت و واوەتر لە بەرتەسکی گەلێک کە لەم ڕێککەوتننەدا دیاری کراوە، دیسانەوە پیتاندن دەستپێدەکات.

 نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمیش ڕۆژی سێ شەممە لە دانیشتنی لیژنەی بەرایی کۆنفرانسی پێداچوونەوەی قەدەخەی پەرەی چەک وچۆڵی ناڤۆکی (ئین پی تی) لە ژینڤ جەختیکرد ئەمریکا بەرپرسی هەر چەشنە دواهاتێکی سەرچاوە گرتوو لە سیاسەتەکانی پڕکێشانەی دژی بەرجامە.

 " ڕەزا نەجەفی" بەڕاشکاوی وتی: لە حالێکدا کە ئێران لەماوەی  سێ ساڵی ڕابردوودا پێبەندی ئەرکەکانی لە بەرجام دا بووە و ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمیش لە ژەنیڤەری ٢٠١٦ تا بە ئێستا ١٠ جار ئەم مەسەلەیەی پشتڕاست کردۆتەوە، بەڵام ئەمریکا وەکوو یەکێ لە لایەنەکانی بەشدار بووی بەرجام بەشێوەی بەردەوام ئەم ڕێککەوتنەی بنپێکردوە. نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ئاژانسی نێو دەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە باسکردنی ئەمەی کە واشنگتۆن بە شێوەی پڕکێشانە بۆ ژمارێک لە لایەنەکانی بەرجام مۆڵەتی گۆرینی  یەک لایانەی مەرجەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی دیاریکردوە جەختیکرد بەرجام بۆ دانووستانی  دیسانەوە یان گۆڕین نابێت.

 "ترەمپ" بە ئیدعای ئەمەی کە رێککەوتنی ناڤۆکی تەنیا قازانجی ئێران دابین دەکات خوازیاری گۆڕینی برگەکانی بەرجامە بە پێی قازانجەکانی واشنگتۆن.

 هەر لەم پێوەندییەدا ؛ ترەمپ ١٢ ژەینیڤەری هەڵپەساردنی بایکۆتەکانی ناڤۆکی ئێرانی درێژ کردەوە، بەڵام مەرجگەلێک لەوان گۆرینی هەندێک لە برگەکانی بەرجام، دەستڕاگەییشتن بە سایتەکانی سەربازی و بایکۆتی مووشەکیی ئێرانی بۆ پێبەند بوونی وڵاتەکەی بە بەرجام ڕاگەیاند و وتی: ئەگەر کۆنگرە و ئەوروپا ئەم مەرجانە جێبەجێنەکەن، لە کاتی دواتر (١٢٠ رۆژی دیکە- ١٢مای) هەڵپەساردنی بایکۆتەکان درێژناکات و لە بەرجام دەڕواتە دەر . کۆسپ نانەوەکانی ئەمریکا لەمەڕ جێبەجێکردنی بەرجام بە چوونی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی بووەتە هەرەشە لەمەڕ هەڵوەشاندنەوەی ئەم ڕێککەوتننە نێودەوڵەتییە.

سەرپەیڤ