May 20, 2018 19:59 Asia/Tehran
  • زەریف: یەکێتی ئەوروپا بۆ درێژەی هاوکارییەکانی لەگەڵ ئێران، هەنگاوی لە کردەوە هەلێنێت

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: یەکێتی ئەوروپا بۆ بەردەوامیی هاوکارییە ئابوورییەکانی لەگەڵ ئێران، دەبی هەنگاوی لە کردەوەی زیاتر هەڵبگرێت و سەرمایە نانەوەکانی خۆی لە ئێران زۆرتر بکاتەوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیدارەی گشتی دیپلۆماسی میدیایی وەزارەتی دەرەوە، "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی یەکشەممە لە دیداری" میگل ئاریاس کانیتە" کۆمیسری وزەی یەکێری ئەوروپا لە تاران جەختیکرد: ئەرکمەندی یەکێتی ئەوروپا لەمەڕ جێبەجێکردنیی بەرجام بە ڕاگەیاندرانیی کشانەوەی شیمانەیی بەشگە گەورە ئەوروپاییەکان لە هاوکاری لەگەڵ ئێران، یەک ناگرێتەوە .

 وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: بە چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام، چاوەڕوانی بیرو ڕای گشتی لە یەکێتی ئەوروپا بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی بەرجام زۆرتر بۆتەوە . کۆمیسری وزەی یەکێتی ئەوروپا بە ئاماژە بە بارودۆخی بەرجام دوای چوونە دەری ئەمریکا وتی: یەکێتی وڵاتە ئەوروپاییەکان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی بەرجام گرنگایەتی دوو ئەوەندی هەیە و ئیرادەی سیاسی ئەم یەکێتییە، جێبەجێکردنی بەرجام و درێژەی هاوکاری بەشگە ئەوروپاییەکانە لەگەڵ ئێران دا . کانیتە وتیشی: چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام گیرو گرفتی زۆری بووە بۆ ئەوروپا ،بەڵام پەیامی یەکێتی ئەوروپا درێژەی هاوکاریی لەگەڵ ئێران لەمەر پاراستنی بەرجامە. دوابە دوای کردەوەی "داناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە رۆژی ٨ مای لەمەڕ چوونە دەری  وڵاتەکەی لە بەرجام؛ ئێران و یەکێتی ئەوروپا هاورێ چین و ڕوسیا ١٥ و ١٦ مای وتوویژەکانیان لە پیناو درێژەی بەرجام بێ ئەمریکا لە بروکسێل دەستپێکرد و بڕیارە هەینی ٢٦ مای ئەم وتوویژانە لە چوار چێوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام لە ڤیەننا لە ئاستی کارناسی و سیاسی دەسپێبکرێتەوە .

 

سەرپەیڤ