May 21, 2018 19:58 Asia/Tehran
  • قسە بێ بنەماکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەدژی ئێران

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بە دوپات کردنەوەی قسە دژە ئێرانیەکانی خۆی ، جاڕێکی تر تارانی بە بەدی هێنانی ناپاوەجیی لە ناوچە تومه تبار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، " مایک پومپئو" وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دوشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا بە مژاری ستراتژی نوێ ئەمریکا لەبارەی ئێران، وێڕای بەکەم وکوڕ زانینی بەرجام وتومه تبارکردنی تاران بە فڕوفێل لە بەرنامەی ناڤۆکی خۆی ئیدعای کرد کە ئێران لە سودو قازانجەکانی ئابووری ئەم ڕێککەوتنە بۆ بەروپێش بردنی مەبەست وئامانجەکانی خۆی لە ناوچە کەڵکی وەرگرتووە. پومپئو کە پێشینەی سەرۆکایەتی ڕێکخراوی سی ئای ئەی لە ناوکارنامەی خۆداهەیە ، لەدرێژەدا ئیدعای کرد ئەمریکا ئێستاکە کە لەبەرجام چووەتە دەرێ بە هاوکاری هاوپەیمانانی خۆی لەمپەری زاڵبوونی ئێران بەسەر ڕٶژهەڵاتی ناڤین دەبێت. وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ، تەنانەت لە تاوان لەپاڵدانی ئاشکرا ئیدعای کرد کە ئێران لە ناودڵی ئوروپایش دا لە دووی ئەنجام دانی پەلاماری تیرۆریستی بووە. پمپئو هەروەها وێڕای پشتیوانی لە ئاژاوەگیڕیەکانی ئەم دواییە لە ئێڕان ئیدعای کرد ، ئەمریکا بە پشتیوانی خۆی لە خه ڵکی ئێران درێژە ئەدات. وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ، لەدرێژەدا ئیدعای کرد ئەگەر ئێران ڕەوشی خۆی بگوڕێت، ئەگەریی بەدی هاتنی ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵی دا لەئارادایە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە ئەمریکا بە چوونەدەرلەبەرجام پێبەند نەبوونی خۆی بە ڕێککەوتنەکانی نێودەوڵەتی بە هەموو جیهانیەکان سەلماندووە.

سەرپەیڤ