May 22, 2018 11:29 Asia/Tehran
  • بەعیدی نژاد: ئێران بەرامبەر بە ترەمپ یەکگرتوو یەکپارچەیە

باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەریتانیا لە کاردانەوە بە قسە دژە ئێرانیەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی کرد کە ئێران بەرامبەر بە هەڵوێستە نوێکانی ترەمپ یەکدەنگ و یەکپارچەیە.

"مایک پۆمپێئۆ"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا بە ناوەڕۆکی ستراتژیی نوێی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران، بە پڕکەم و کوڕی وەسف کردنی ڕێککەوتنی  ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک (ئەمریکا، بەریتانیا، فەرانسا، ڕووسیا، چین و ئەڵمان) و تۆمەتبار کردنی تاران بە فریودانی هاوپەیمانەکانی لە بەرنامەی ئەتۆمیدا بانگەشەی کرد کە ئێران سوودە ئابوورییەکانی ئەم ڕێککەوتنەی بۆ بەرەوپێش بردنی ئامانجەکانی لە ناوچەکە بەکار هێناوە.

"مایک پۆمپێئۆ" بانگەشەی کرد ئەمریکا ئێستا کە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی چۆتە دەرەوە بە هاوکاری هاوپەیمانەکانی پێش بە زاڵێتی ئێران بە سەر ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەگرێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ حەمید بەعدیدی نژاد بە بڵاو کردنەوەی نووسراوەیەک لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەیدا بە ئاماژە بەوەی کە توێژەران و توێژینگەکانی تایبەت بە ئاسایشی نێودەوڵەرتیی سیاسەتەکانی ڕاگەیەنداروی دەوڵەتی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێرانیان بە وەهم و خەیاڵ زانیوە کە هاتنە دییان هەر گونجاو نییە، نووسی: گەرانەوە بۆ سیاسەتی ڕابردووی "پیتاندنی سفر" بەو مانایە دەبێ کە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران لە ڕوانگەی ئەمریکاوە بۆ چاکسازیش نابێ.

بەعیدی نژاد بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە هەموو بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش لەسەر تەوەرەی سەرەکیی پیتاندنی نووسراوە  و ئەوەی کە ئەم ڕێککەوتنە ئەتۆمییە بە بێ بەرنامەی پیتاندن ، چاکسازی تێدا بکرێ هەر گونجاو نییە، وتیشی: دەوڵەتی ترەمپ لەجیاتی ئەوەی کە سیاسەت و ستراتژیی نوێی ڕابگەیەنێ، زیاتر لە هەر کات و ساتێکی دیکە خو و خدەی ئیتیکباری و خۆبە زلزانیی ئەمریکای خستە بەرچاو.

"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە هەشتەمی مانگی مەیی ٢٠١٨ بە بانگەشەی بێ دەسکەوت بوونی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک )ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ڕووسیا، چین و ئەڵمان) و هێنانە ئارای ژمارێک تۆمەتی بێ بنەما دژ بە ئێران، فەرمانی چوونەدەری وڵاتەکەی لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەشی دەرکرد. ترەمپ راشیگەیاند کە هەموو بایکۆتە هەڵگیراوەکان لە ماوەی سێ تا شەش مانگ سەر لە نوێ دادەسپێنرێتەوە بە سەر ئێراندا. ئەو بڕیارەی ترەمپ بەرەو ڕووی نەیارەتیی و ناڕەزایەتیی کۆمەڵگەی جیهانی بەتایبەت هاوپەیمانانی ئەورووپایی ئەمریکا بوویەوە.

 

 

سەرپەیڤ