زەریف وتووێژی موشەکی وناوچەیی لەگەڵ ئوروپای ڕەت کردەوە
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ڕەت کردنی وتووێژلەمەڕ توانایی موشەکی ودەسەڵاتی ناوچەیی ئێران لەگەڵ ئوروپیەکان وتی: یەکیەتی ئوروپا یش ئەم بابەتەی ڕەت کردوەتەوە ولەڕاستی دا ئەم کردەوەیە ، هەڵمەتی ڕەوانی ڕژێمی زایونیستیە هەتا ئەم هەواڵە دروێنەیە بگوێزیتەوە بۆ کەسانی تر .
محەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە وتووێژی ڕۆژی شەممە لەگەڵ هەواڵدەری تەسنیم وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران زۆرجار پیداگری کردووە کە حەتم لەبارەی بەرجام وتووێژدەکات وبەدەر لەبەرجام هیچ کردەوەیەک ئەنجام نادات. زەریف بە ئاماژەدان بە پێشنیارەکانی یەکیەتی ئوروپا ، ڕوسیا وچین بە ئێران پیداگری کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم پێشنیارانەلێک ئەداتەوە ولەمەڕ درێژەی ئامادەبوون وبەشداری لەبەرجام بڕیاردەگریت. دونالد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سێ شەممە هەشتی مای بە دوپات کردنەوەی تاوانە بێ پایە وبنەڕەتەکان لەدژی ئێران ، چوونەدەری واشنتۆن لە بەرجام وگەڕانەوەی بایکوتەکانی ناڤۆکی لەماوەی سێ هەتا شەش مانگی داهاتووی ڕاگەیاند .بەریتانیا ، فەرانسە ، روسیا ، چین ، ئالمانیا ویەکیەتی ئوروپا وەکوولایەنەکانی بەرجام وتیان لەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیە پشتیوانی دەکەن. هەرلەم حاڵەدا " دانی دەستە بەری ڕاستەقینە لەلایەن وڵاتانی ئوروپایی بۆ دابین کردنی بەرژەوەندی ئابووری ئێران بەپیی کارشکینی ئەمریکا تیوەنەگلانی ئەوان بۆ ناو دوو بژاردەی دەسەڵات ساز یانی " بەرنامەی موشەکی وبەشداری ناوچەیی ئێران ، دەستەبەری کڕێنی نەوتی ئێران " دەستەبەری بانکەکانی ئوروپایی لەمەڕ وەرگرتن ودانی دانوستانی تیجارەتی دەوڵەتی و لەگەڵ ئێران ،وبەربەرەکانێ ئاشکرای ئوروپالەگەڵ بایکوتی ئەمریکا لەدژی ئێران ، لەوشەرت ومەرجانەن کە ڕیبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی چوارشەممەی ڕابردوبۆ درێژەی بەرجامی ئوروپایی ڕاگەیاند .