May 27, 2018 18:44 Asia/Tehran
  • کەمالوەندی : وتەکانی ئەورووپاییەکان  دەبێ ببێتە کردەوە

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران وتی : ئەگەر ئورووپاییەکان لە وڵام بە داخوازیەکانی ئێران لە وتووێژەکانی بەرجام کەمتەرخەم بن مافی ئێران بۆ دەسپێکی چالاکیەکان داخراوەی ناڤۆکی پارێزراوە .

بەهرووز کەمالوەندی  ڕۆژی یەکشەمە  لە وتووێژ  لە   گەڵ  هەواڵدەریی  فارس  سەبارەت بە فەرمایشەکانی   ڕیبەری مەزنی  شۆڕشی  ئیسلاتمی  ئێران  سەبارەت بە ئامادەیی   ڕێکخراوی  وزەی ناڤۆکی ئەگەر بێتو ئوورپاییەکان کەمتەرخەمی بکەن  لە وتوووێژەکانی بەرجامدا لە گەڵ ئێران  وتیشی :  لەو بوارەدا   کۆبوونەوەگەلێکی زۆر  بەڕیوە چووە  و  ئەو پرسگەلە   هاوڕێ لە گەڵ پسپووڕان و بەرپرسان  لێکدراوەتەوە  .  دانی گەرەنتی واقعی لە لایەن وڵاتانی  ئورووپایی بۆ دابنی  بەرژەوەندی  ئابووری  ئوورپا سەرەڕای کارشکێنیەکان  ئەمریکا  نەچوونی  ئەوان بۆ ناو دوو قۆناغی  هێزمەند  واتە  بەرنامەی مووشەکی و بەشداری ناوچژەیی  ئێران  " گەرەنتی  کڕینی نەوت   " گەرەنتی  بانکە  ئوورپاییەکان  سەبارەت بە وەرگرتن و دانی  دڕاڤی بازەرگانی  دەوڵەتی و تاکی لە   گەڵ  ئێران  لەو مەرجانەیە   کە ڕێبەری مەزنی   شۆڕشی  ئیسلامی ئێران چوارشەمەی ڕابردوو  28 مای بۆ درێژەی  بەرجامی ئوروپایی ڕایانگەیاند .  وتەبێژی  ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی  ئێران  وتەکانی کاربەدەستانی ئوروپایی سەبارەت بە  درێژەی هاوکاریەکان لە گەڵ ئێران دوای چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجامی  بەپ وزێتیڤ زانی و وتیشی   بەرژەوەندیەکانی   ئوروپا  لە گەڵ  ئەمریکا گرێ دراوە  بە ڵام ئوروپاییەکان  دەبێ بزانن  داخوازی ئێران دەبێ  جێ بە جێ بکرێت . کەمالوەندی  بە وتنی ئەوەی کە  ئەمریکیەکان لە بڕێک لە کڕیارانی  ئاوی قورس داواین کردووە   لە ئێران هیچ نەکڕن  وەبیریشی هینایەوە بازاڕی  ئاوی قورس  لە جیهان بۆ ئێران گرینگە  و تاران دەتوانێ وێڕای  دابینی پێداویستیەکەی خۆی   باقی  ئاوی قورسیش  بفروشێ .


 

سەرپەیڤ