حوزه‌یران 23, 2018 13:19 Asia/Tehran
  • خەڕازی : ئەگەر ئەورووپا هەوڵێکی بەکردەوە بۆ پاراستنی بەرجام نەدات، هۆیەک بۆ مانەوەی ئێران نامێنێتەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پێوەندی دەرەوەیی ئێران بەڕاگەیاندنی ئەمەی ئەوروپییەکان ڕێگەیەک بۆ پاراستنی بەرجام بدۆزنەوە، پێداگری کرد : سەرباری کشانەوەی ئەمریکا لە کۆهەنگاوی ناڤوکی، ڕێگەگەلێک بۆ دەرباز بوون لەبایکۆتەکانی ئابووریی ئەمریکا بۆ هۆگرانی بازرگانی لەگەڵ ئێران لە ئارادایە.

سەید کەمال خەرازی کە هاوڕێ  لەگەڵ شادێکی سیاسی  سەردانی ئیسپانیای کردووە  لە وتووێژ لەگەڵ  هەواڵدەریی ئێفێی ئەم  وڵاتە  ، بە ڕاگەیاندنی   ئەمەی  کە لە کاتی  بایکۆتی ئەمریکا، کۆماری ئیسلاامیی ئێران توانی  بەسەر گرفتەکان دا زاڵ بێت، وتی : ئەگەر ئەورووپاییەکان بۆ پاراستنی  بەرجام  هەوڵێکی بەکردەوە نەدەن،  هیچ هۆیەک بۆ ئەوەی ئێران بیەوێ لەم ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییە  بمێنێتەوە  نامێنێت.

خەڕازی پێداگری کرد  :  هەڵوەشانەوەی تۆکمەوتەواوی  ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی ناڤۆکی بە زیانی  ئەورووپا دەبێت  . 

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پێوەندی دەرەوەیی ئێران هەروەها لەسەر پێویستیی  داکۆکی دەوڵەتانی ئەورووپای لەوان دەوڵەتی ئیسپانیا  لە کۆمپانیگەلێک کە بەنیازن سەرمایەدانان و بەڵێنەکانی  خۆیان لە بازاڕی ئێران بپارێزن، پێداگری کرد   . 

خەڕازی هەروەها  بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  هەندێ وڵاتی هاوپەیمانی ئەمریکا هیچ ئیعتبارێک بۆ ترامپ دانانێن  وتیشی :  جیهان  ئێستا لە بەر ئەو بڕیارە نالۆژیکانەی سەرۆکی ئەمریکا ، بەدیل گیراوە.

دوای  هەوڵی دوناڵد ترەمپی سەروکی ئەمریکا لەمەڕ کشانەوەی لە بەرجام و داوای وڵاتانی ئەورووپی  بۆ پاراستنی ئەم ڕێککەوتنامەیە، ئێران دەرفەتێکی بەرتەسکی بە ئەورووپییەکان داوە هەتا دەستەبەرێک بەهێز بدەن کە بەرژەوەندییەکانی بەرجامیی ئێران کاتی گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکا، دابین بکرێن.

 

سەرپەیڤ