ته‌مووز 18, 2018 10:17 Asia/Tehran
  • کەماڵوەندی: ئەگەر ئەورووپییەکان بەرژەوەندییەکانی ئێران دابین نەکەن، هۆیەک بۆ بەرتەسک کردنی چالاکی لە ئارادا نییە

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤوکیی ئێران، ئەگەر لە هەگبەی پێشنیارکراوی ئەورووپییەکان، بەرژەوەندییەکانی ئێران دابین نەکرێت، هۆیەک بۆ بەرتەسک کردنی چالاکی ناڤوکی لە ئارادا نییە.

بەهرووز کەماڵوەندی  وتەێبژی ڕێکخراوی  وزەی ناڤۆکیی ئێران، ئێوارەی ڕۆژی  سێ شەممە لەنێو کۆڕی پەیامنێران  بە ئاماژەدان بە هەوڵی ڕێکخراوی  وزەی ناڤۆکی ئێران دوای ئەمەی کە ئەورووپییەکان نەیانتوانی  بەرژەوەندییەکانی ئێران لە هەنگاوی هاوبەشی ناڤۆکی  دابین بکەن، پێداگری کرد: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە قەدەر پێداویستیی وڵاتەکەی  ڕەنگە  ئاستی  پیتاندنی  یورانیۆم  لە سەتی 3.67  بگەیەننە  سەتی بیست .

کەماڵوەندی  بە ئاماژەدان بە پێشکەش  کرانی هەگبەی پێشنیارکراوی سێ وڵاتی ئەورووپی   بۆ ئێران وتی : ئەم هەگبە پێشنیارکراوە ،  داواکارییەکانی ئێران لەوان ئاڵ و وێری ماڵی، گەیاندن و گواستنەوە و فرۆشتنی نەوتی  خستە ڕوو  بەڵام  پێویستی بە شیکردنەوەی زۆرترە.

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە هێزگەی بووشەهر بە توانایی  ئەوپەڕی هەزار مگاوات ، کارەبا بەرهەم دێنێ، لە شی کردنەوەی ئەرکی ئەم ڕێکخراوەیەش وتی  : بەرهەمی رادیۆ دەرمان و دابینکردنی  بەرهەمی پێویست لە بەشەکانی جۆربەجۆری پیشەسازی ، کشت و کاڵ، ژینگە، نەوت و دایرەی ماسیەوانی ش لە ئەرکەکانی دیکەی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێرانە.

کەماڵوەندی  بە ئاماژەدان بە ئامادەیی ئێران بۆ  دامەزرانی تۆڕی هاوکاری لەگەڵ  وڵاتانی ناوچە سەبارەت بە دابین کردنی  ئاسایشی  هێزگەی ناڤۆکی،  وتی : کۆماری ئیسلامییئێران لە بواری  ئاسایشیی هێزگەی  ناڤۆکی، ئەزموون و هێزی پسپۆڕی زۆری هەیە کە  ئەگەر  وڵاتانی ناوچە ئامادەییان هەبێت، دەکرێت لەگەڵیان هاوکاری بکەین.

ناوبراو نیگەرانی  هەندێ وڵاتی ناوچە  لە چالاکی ناڤۆکییئێرانی  نادروست زانی و پێداگری کرد  :  ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەین اڤۆکی بە پێی  پادمانی  تۆکمەوتەواو ، پشکنینی هێزگەکانی ئێران دەکەن و لە ئەنجامیش دا سەبارەت بە ڕەوتی چالاکی ناڤۆکی  ئێران ، ڕاپۆرت دەدات.

سەرپەیڤ