شەرمەزارکرانی واژۆکراوی پەرلەمانی رژێمی زایۆنی لە لایەن یەکیەتی نێوان پەرلەمانەکانی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامیی
سەرۆکی یەکیەتی نێوان پەرلەمانەکانی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامیی ، واژۆکراوی پرۆژە یاسای نەژادپەرستانەی " وڵاتی جوو " ی لە پەرلەمانی رژێمی زایۆنی (کێنیسێت ) شەرمەزار کرد .
پەرلەمانی رژێمی زایۆنی پێنجشەممەی رابردوو سەرباری ناڕەزایەتی بەرفراوان ، پرۆژە یاسای نەژادپەرستانەی " وڵاتی یەهوود " ی واژۆکرد .
یاسای نەژاد پەرستانەی وڵاتی یەهوود ، فەلەستینی بە خاکی زایۆنیەکان دەزانێ و فەلەستینیەکان لە هەموو مافەکانی شارومەندی و مرۆیی بێبەش دەکات .
عەلی لاریجانی سەرۆکی یەکیەتی نێوان پەرلەمانەکانی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامیی رۆژی شەممە لە بەیاننامیەک دا رایگەیاند : واژۆکراوی پەرلەمانی رژێمی داگیرکەری ئیسراییل لە لایەک مۆرێکی پشت ڕاست کردنەوەیە لە سەر ماکی نەژادپەرستانەی ئەم رژێمە و لە لایەکی دیکەوە ، ئاسۆیەکی روون لە نیازی پیس و خراپی سەرانی رژێمی زایۆنی لەمەڕ سڕینەوەی دۆزی فەلەستین لە رای گشتیی جیهان بە وێنە دەکێشێ .
لاریجانی وتیشی : شەرعیەتی نێودەوڵەتیی گەلی فەلەستین لە بەکارهێنانی مافی گەڕانەوە بۆ نیشتمانیی دایک لەسەر بنەمای بڕیارنامەی 194 ی رێکخراوی نەتەوەکان و مافی دیاری کردنی چارەنووس و سەروەریی رەهای ئەوان بەسەر نیشتمانی سەرەکیی خۆیان ، بابەتێکی حاشاهەڵنەگرە و ئەم کارە ناڕەوا و بێ بنەمایانە ، کار ناکاتەسەر ڕەوابوونی ئەوان .
سەرۆکی یەکیەتی نێوان پەرلەمانەکانی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامیی ، لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی وکۆڕ و نێوەندە جیهانی و ناوچەییەکانی ویست بە هاریکاری و کاردانەوەی خێرا و زۆرینەی خۆیان ، بۆ ئیدانەکردنی واژۆکراوی نەژادپەرستانەی وڵاتی یەهوود و پێک هینانی دانیشتنی لوتکەیی ریکخراوی هاریکاری ئیسلامیی هەنگاو بنێن .