تشرینی یه‌که‌م 22, 2018 20:11 Asia/Tehran
  • زەنگەنە : بازاڕی جیهانی توانای ئەوەی نییە چ بریییەک بۆ نەوتی ئێران دابنێت

وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: بەرهەم هێنانی نەوتی عەرەبستان و ڕووسیا ئێستا لە باڵاترین ئاستی مێژوویی خۆی نزیکەو ئەو دوو وڵاتە توانای زێدەیان بۆ بەرهەم هێنانی زیاتر و دانانی بەدیل بۆ نەوتی ئێران نییە.

بەپێی راپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، بیژەن زەنگەنە، لاوازیی عەرەبستان و ڕووسیا لە بەرهەم هێنانی نەوتی زیاتر و بەدیل دانان بۆ پشکی ئێرانی بەمایەی نیگەرانی زانی و وتی: چوونەسەری نرخی نەوت، ئابووریی جیهانی دەخاتە ژێر کارتێکەری.

وەزیری نەوتی ئێران بەئاماژە بەوەی کە عەرەبستان بە کەڵک وەرگرتن لە پاشەکەوت کردنەکانی توانیویەتی لەمەودای مانگی مای هەتا سیپتەمبەری٢٠١٨، رۆژانە نزیک بە٥٠٠هەزار بەرمیل نەوتی زیاتر ڕەوانەی بازاڕ بکات، وتی: ڕادەی بەرهەم هێنانی نەوتی ڕووسیاش لەمانگی سیپتەمبەر لەچاو مانگی مای، ٣٨٨هەزار بەرمیل لەرۆژ زیادی کردووە کە لەباڵاترین ئاستی خۆی دایە، بۆیە ڕووسیاش لەکورت ماوەدا بێ سەرمایەنانەوە لە پیشەسازییە باڵادەستیەکانی ناتوانێ زیاترلەوە، بەرهەم هێنانی پەرەپێ بدات.

زەنگەنە لەبارەی پێشێلکاریی عەرەبستان لە ڕێککەوتننامەی ئۆپێک لەمەڕ کەمکرانی بەرهەم هێنانی نەوت، وتی: ئەو پێشێلکارییە بەگوشاری ئەمریکا بۆسەر دەسەڵاتدارانی عەرەبستان ئەنجامی گرتووە.

ئەندامانی ڕێکخراوی وڵاتانی بنێری نەوت(ئۆپێک) ٢٢ی ژۆئەنی٢٠١٨ لە دانیشتنی وەزیرانی نەوت لە ڤیەن بڕیاریاندا، کەم کرانی ڕێژەی بەرهەم هێنان هەتا یەک ملوێن و ٨٠٠هەزار بەرمیل لەرۆژدا هەروا بەردەوام بکرێ.

سەرپەیڤ