تشرینی دووه‌م 17, 2018 17:53 Asia/Tehran
  • سەرلەشکەر سەفەوی: خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین کابینەی ڕژێمی زایۆنی لەرزۆک کرد

یارێدەر وڕاوێژکاری باڵای فەرماندەی گشت هێزەکانی ئێران وتی؛ بەرەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین ، ڕژێمی زایۆنی لەگەڵ شکست ڕووبەروو کرد کە نمۆنەی بەرچاوی دەس لە کار کێشانی دوو وەزیری کابینەی ئەم ڕژێمە ولەرزۆک کردنیەتی .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، سەردار سەرلەشکەر " سەیید یەحیا سەفەوی" ڕۆژی شەممە لە مزگەوتی جەمکەرانی قوم لەباشووری تاران ڕایگەیاند : ئێستاکە دەیان هەزار هێزی جەماوەری یارمەتی سوپای عێراق وسووریادەدەن لە پێناو  لەناوچوونی تیرۆریستەکانی دەسنێای ئیستکبار . سەرلەشکەر سەفەوی وتی: ڕژێمی ئیسراییل ئێستاکە لە ترسی حیزبۆڵڵای لوبنان وهەڵمەتی خەباتکارانی خۆڕاگر لە سنوورەکانی باکووری لەگەڵ لوبنان دیواری کۆنکرێتی حەوت مێتری کردوەتەوە ولەسەرەکەیشیدا چوارمێتر تەلە ڕوویان  داناوە. یارێدەرو ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەی گشت هێزەکانی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە هیچکەس بیری نەدەکردەوە خەڵکی یەمەن ئەم جۆرە لە بەرانبەر ئالی سەعود پتەوو پاوەجیی بن وتی: عەرەبستان لە شەڕی یەمەن توشی شکست بووە بەڵام شەهامەتی ڕاگەیاندنی نیە. سەرلەشکەر سەفەوی وتیشی: جەنایەتی مۆستەکبیران لە فەلەستین ، یەمەن ووڵاتانی تری ناوچە دەبێتە هۆو نەتەوەکانی ستەم لێکراو بۆ بەدەسهێنانەوەی سەربەخۆیی خۆیان ڕاپەڕن و هاوسەنگی دەسەڵات بە قازانجی زۆڵملێکراوان بگۆڕن .

سەرپەیڤ