رەخنەی توندی ئێران لە ناکارایی ئوروپا لەهەمبەر پێشێلکرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەلایەن ئەمریکاوە
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتی: پێشێلکرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەمانای بن پێ کردنی ئابڕو، و پلەوپێگەی سیاسی یەکێتی ئوروپا لەلایەن ئەمریکایە.
"عەلی شەمخانی" سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لەدیدار لەگەڵ "جێرێمی هانت" وەزیری دەرەوەی ئینگلیز لە تاران، وتی: ئێران بەسەرنجدان بە ناکارایی لایەنەکانی دیکە لەهەمبەر لێدوان و ڕەفتاری نەشیاوی ئەمریکا بەگوێرەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و بەرپرسایەتییەکانیان بڕیاری پێویستی گرتووە لەمەڕ بەرەوڕووبوونەوەی چوونەدەری یەکلایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و ئیمکانی گەڕانەوە بۆ بارودۆخی پێش ڕێککەوتنەکە.
شەمخانی هەروەها بەپێداگری لەسەر لێبڕاوبوونی ئێران لە بەرەوڕووبوونەوەی بەردەوامی تیرۆریزم، وتی: ئەگەر سیاسەت و هەوڵە پراکتیکییەکانی ئێران و پێشکەش کردنی دەیان شەهید لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم نەبوایە، ئەمڕۆکە داعش لە عێراق و سوریا حکومڕانی دەکردو دراوسێی ئوروپا بوو.
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بەڕەخنەگرتن لە شێوازی حکومەتی ئینگلیز لەمەڕ فرۆشتنی چەکەمەنی و کەرەستە ئاسایشییەکان بە وڵاتانی پێشێلکەری مافی مرۆڤ بۆ وێنە عەرەبستانی سەعودی و بەحرەین، وتی: چاوپۆشی لە تاوانکارییە کارەساتبارەکانی دەسدرێژکاری سەعوودی و ئیمارات لە یەمەن، سەلمێنەری ڕەچاوکرانی پێوەرە دوو فاقییەکان و بۆ مامەڵە شیاوبوونی گیانی مرۆڤەکان لەڕوانگەی بەرپرسانی وڵاتانی ئوروپایی وئەمریکییە.
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، پێی داگرت: هەرچەشنە هاوڕەوتی لەگەڵ سیاسەتەکانی حکومەتی ئەمریکا لەلایەن ژمارێک وڵاتی ئوروپایی دەبێتەهۆی پێکهاتنی ڕوانگەی نەرێنی بەرامبەر بەو وڵاتانە، و لای بیروڕای گشتیی گەلی ئێران و نەتەوەکانی ناوچە وەک هاوبەشی تاوانکارییەکانی ئەمریکا، رژیمی زایۆنی و کۆنەپەرستی ناوچە دەناسێندرێن.
"جێرێمی هانت" وەزیری دەرەوەی ئینگلیزیش بەپێداگری لەسەر پێویستیی پێوشوێن گرتن وچارەسەریی پرسەکانی بەردەم، وتی: ئوروپا هۆگری پاراستنی دەسکەوتەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمییەو لەوئاراستەدا، بیرۆکەی وەک، دامەزراندنی سیستەمی ئاڵووێری دراڤیی سەربەخۆ لە ئەمریکاو ئابووریی بێ دۆلار شێلگیرانە پێوشوێن دەگرێ و لەهەوڵدایە بەکردەوە جێ بەجێی بکات.