کانونی یه‌که‌م 13, 2018 08:20 Asia/Tehran
  • وشداری دانی ساڵحی بە ڕۆژئاوا، پیتاندنی لەسەدا بیست بابەتێکی دوورەدەست نییە

سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران وتی: پیتاندنی ئۆرانیۆم خەریکە ئەنجام دەگرێت و ئێران ھەر کاتێک بیھەوێت، بەرتەسکیی سێسەد کیلو وەلا دەنێت و پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ھەر ئاستێکدا ئەنجام دەدات.

عەلی ئەکبەر ساڵحی یاریدەری سەرۆک کۆمارو سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران لە ڕەوتی سەردانەکەی بۆ بنکەی ناڤۆکیی فەردۆی قوم لە باشووری تاران ، پێی داگرت: چالاکیی ناڤۆکیی ئێران ھەروا بەو پەڕی گەشاوەییەوە بەڕێوە دەچێت.

ساڵحی وتیشی: ئێران لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام دا ھێندێک بەرتەسکیی قەبووڵ کردووە بەڵام ئەم بابەتە ڕێگر نییە لە بەردەم چالاکیی ئاشتیانەی پێشەسازیی ناھۆکیی ئێران.

 سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران وێڕای وشداری دان بە ڕۆژئاوا لە بارەی خەمساردی لە مەڕ ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام، پێی داگرت: ئێستاکە ھەزارو ٤٤ دەزگای سانتریفیوژ لە بنکەی ناڤۆکیی فەردۆدا ھەیە کە ئەگەر نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران مەیلی لێ بێت پیتاندنی لەسەدا بیست ھەمیسان لە فەردۆ دەست پێ دەکرێتەوە.

ساڵحی ھەروەھا وێڕای ھیواداری دەربڕین لە ھاوکاریی ئەورووپییەکان لە ڕێکەوتنی ناڤۆکیی بەرجام دا وتیشی: ئەورووپییەکان و ئەو پێکھاتەیەی ئێستای بەرجام دەبێ ھەرچی خێراتر بەڵێنی خۆیان بەجێ بێنن و بتوانن ئەو بۆشاییەی کە ئەمریکا بەدیی ھێناوە پڕ کەنەوەو بەڵێنەکانی خۆیان ببەنە واری جێبەجێ کردنەوە.

بەرلەمەش عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، پێنج شەممەی ڕابردوو لە دیداری «چن زوو» جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتیمانیی چین لە تاران دا، وێڕای پێداگرتن لە سەر پارێزرانی بەرجام لە لایەن وڵاتانی دیکەی ئەندامی تاقمی پێنج کۆ یەکەوە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام، وتبووی: ئەگەر ئەمریکا لاساری بنوێنێ و ئەندامانی دیکەی ڕێککەوتنەکەش ھیچ ھەوڵێک نەدەن، ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام ھیچ کەڵکێکی بۆ ئێران نابێت.

 داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ھەشتەمی مای وێڕای  دووپات کردنەوەی بوختانگەلی بێ بنەمای دژی ئێران، کشانەوەی واشێنگتۆن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و ڕاگەیاندنی گەڕاندنەوەی بایکۆتە ناڤۆکییەکان لە ماوەی سێ ھەتا شەش مانگی داھاتووی ڕاگەیاند.

ئەو کارەی ترەمپ لەگەڵ ئیدانەکرانی بەربڵاوی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەوە و ڕووسیا، چین، بەریتانیا، فەرانساو ئەڵمانیاو یەکێتیی ئەورووپا وەک لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە ڕاشکاوی جەختیان کرد کە لەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە لاگری و پشتیوانی دەکەن.

 

 

سەرپەیڤ