کانونی یه‌که‌م 17, 2018 18:13 Asia/Tehran
  • کارناسێکی ڕووس: سیاسەتەکانی ئەمریکا لەدژ ئێران، بێ ئاکام دەمێنێ

سەرۆکی ئەنستیتۆی توێژینەوە سیاسی و ستراتژیکییەکانی ڕووسیا بەئاماژە بە داکۆکی ژمارێکی زۆرلە وڵاتان لە ئێران بەئامانجی پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، وتی: "ئەمریکا ناتوانێ بەزەخت و گوشار سیاسەتەکانی بەدژ ئێران بباتەپێش."

"ڤلادیمیر زاخارۆف" ئەمڕۆ دووشەممە لەدیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا، وتی: یەکلایەنخوازیی ئەمریکا لەهەمبەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی(بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش) بووەتە مایەی تەریک مانەوەی واشنگتۆن لەنێو وڵاتانی هاوپەیمانیدا.

زاخارۆف وتی: خێرایی چوونەدەری ئەمریکا لەڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان لەوان ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی دۆناڵد ترامپ کەم وێنەیەو ترامپ بەو چەشنە کردانەی شانازی دەکا.

بەبڕوای ئەو کارناسە ڕووسە، کردەکانی ئەمریکا ، بێ متمانەیی بەرامبەر واشنگتۆنی لەئاستی جیهانیدا دروست کردووە.

سەرۆکی ئەنستیتۆی توێژینەوە سیاسی وستراتژیکییەکانی رووسیا لەدرێژەی قسەکانیدا وتی: دانوستان لەگەڵ سیاسەتوانانی وڵاتانێکی وەک ئەمریکا بێ سودە چونگە بە گۆڕانی حکومەت، ئەنجامی دانوستانەکان وەک ڕێککەوتنی دوو قۆڵی یان نێونەتەوەیی لەوانەیە هەڵوەشێندرێ.

ئەو کارناسەی ڕووسیا وتیشی: زۆرێ لە وڵاتان خوازیاری درێژەی هاوکاری لەگەڵ ئێرانن و لەوبارودۆخەدا زەخت و گوشار و هەڕەشەش بۆ بردنەپێشی سیاسەتەکانی واشنگتۆن بەکەڵک نابێ.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتی مای٢٠١٨ بەبۆچوونی خۆی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە ڕێککەوتنێکی ترسناک ناوبردو لێی کشایەوە. ترامپ پاشان بەهێنانەئارای بانگەشەی پڕووپووچ، گەمارۆی ناڤۆکیی سەر ئێرانی لەدوو قۆناخدا ڕاگەیاند و جێ بەجێی کرد.

سەرپەیڤ