کانونی دوھەم 08, 2019 15:40 Asia/Tehran
  • زەریف: ئێران چاوەڕوانی ئوروپا نابێ

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: تاران لەگەڵ هاوبەشە دێرینەکانی بۆ دابین کردنی بەرژەوەندیی خەڵکی ئێران ڕاوێژ دەکا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "محەممەد جەوادی زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە پەراوێزی دیدار لەگەڵ "نیتین گادکاری" وەزیری گواستنەوەی هیند لە نێو پەیامنێراندا لە وەڵامدانەوە بە پرسیارێک لەبارەی میکانیزمی تایبەتی دراڤیی ئوروپا لەگەڵ ئێران، وتی: تاران درێژە دەدا بەهاوکاریی لەگەڵ ئوروپا سەبارەت بە میکانیزمی تایبەتی دراڤی(ئێس پی ڤی) بەڵام چاوەڕوانی ئوروپا نامێنێ.

زەریف وتی: ئوروپییەکان هەوڵیان داوە هەتا ئێران سودمەندبێ لە بەرژەوەندییە ئابوریەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەڵام بەڕادەی پێویست نەیانتوانی پێشکەوتن بەدەست بێنن.

محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کە بۆ سەردانێکی فەرمیی چۆتە هیندستان، ئەمڕۆ سێ شەممە لەگەڵ "نیتین گادکاری" وەزیری گواستنەوەو گەمییەوانیی هیند دیداری کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەئامادەبوون لە ئەندێشگەی "ئای سی دەبلیو ئەی" لەنێو بلیمەتان و زانستوەرانی هیندی لەبارەی دواگۆڕانکارییەکان و ڕەوتە جیهانی و ناوچەییەکان وتاری داو وەڵامی پرسیاری ئامادەبووانی دایەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداربوون لە کۆبوونەوەی جیهانیی ساڵانەی وتووێژی "رایسینا" رۆژی دووشەممە گەیشتە دێهلی نوێی پایتەختی هیندستان.

سەرپەیڤ