کانونی دوھەم 28, 2019 11:03 Asia/Tehran
  • قاسمی : ئوروپیەکان بە جێبەجێ کردنی میکانیزمی دارایی بیسەلمێنن لە ئەمریکا سەربەخۆن

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران گوتی : ئوروپیەکان بە جێبەجێکردنی میکانیزمی دارایی لە گەڵ ئێران ناسراو بە ئێس پی ڤی دەتوانن بیسەلمێنن کە سەربەخۆن لە ئەمریکا و گوشارەکانی ئەم وڵاتە .

بەهرام قاسمی رۆژی دوشەممە لە دیمانەیەکدا لە گەڵ هەوڵدەریی سەداوسیما ، بە ئاماژە بە درێژخایاندنی کاتی جێبەجێکرانی میکانیزمی دارایی نێوان ئێران وئوروپا وتیشی : ئەمە پێشنیاری ئورپیەکان خۆیان بوو کە دوای چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام و گەڕانەوەی بایکۆتەکان بە بەدیهێنانی میکانیزمی دارایی نوێ ، دەسکەوتەکانی بەرجام لە بواری ئابووری دابین بکەن .

 قاسمی هەروەها بە ئاماژە بە گۆڕانکاریەکانی ڤەنزۆئێلا وتی : چارەنووسی ڤەنزۆئێلا خەڵکی ئەم وڵاتە دیاری دەکەن و ئەگەر کێشە و ناکۆکیەکیش لە نێو ئەم وڵاتە هەیە ، دەبێ بە وتووێژ و تەبایی چارەسەر بێ .

 وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوی ئێران بە شەرمەزارکردنی دەسوەردانی ئەمریکا لە کاروبای نێوخۆی ڤەنزۆئێلا جەختی کردەوە : ئەم بیدعەتە نابێ بەدی بێ کە وڵاتێکی وەک ئەمریکا بیهەوێ لە چاخ و سەردەمی ئێستادا وەک رابردوو دەس بباتە نێو کاروباری نێوخۆی وڵاتانی دیکە .

 قاسمی وتی : ئەمریکاش وەک وڵاتانی دیکە "یەک "دەنگی لە رێکخراوی نەتەوەکاندا هەیە لەبەر ئەوە دەبێ دووری بکات لەم جۆرە زێدەخوازی و فراوانخوازیانە و داسەپاندنی روانگەی خۆی بەسەر وڵاتانی دێکەدا .

 ڤەنزۆئێلا لە چەند مانگی رابردوودا شایەتی ئاڵۆزیی و خۆێشاندانی بەرهەڵستکارانی حکومەتی ئەم وڵاتەیە ئەمریکاش بە داسەپاندنی بایکۆت و داکۆکی لە بەرهەڵستکارانی حکومەتی یاسایی ئەم وڵاتە کە بۆچوونی دژە ئەمریکی هەیە ، دەیهەوێ بیڕووخێنێ .

سەرپەیڤ