نیسان 15, 2019 16:35 Asia/Tehran
  • ڕێبەری باڵای شۆڕش: ژمارێک لە سەرۆک وڵاتانی ئیسلامی دارەدەست و بەکرێگیراوی ئەمریکاو زایۆنییەکانن

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ دووشەممە لەدیداری بەشداربووانی کێبەرکێی جیهانیی قورئانی پیرۆز فەرمووی: ژمارێک لە سەرۆک وڵاتانی ئیسلامی فەرمانە قورئانییەکان جێ بەجێ ناکەن و بەکرێگیراو و شوێنکەوتەی ئەمریکاو زایۆنییەکانن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی لەو چاوپێکەوتنەدا بەپێداگریی لەسەر ئەوەی کە ڕەچاوکردنی فەرمانە قورئانییەکان بوارخۆشکەرن بۆ مەزنایەتی، ئاسودەیی، پێشکەوتن، دەسەڵات، یەکڕیزیی، شێوازی ژیانی شیرین لە جیهانداو هەروەها دابینکەری بەختەوەریی رۆژی پەسڵانە، فەرمووی: چەند سەرۆکێکی وڵاتانی ئیسلامی بوارخۆشکەر بوون بۆ ناکۆکی نانەوەو دووبەرەکی وشەڕ و قەیرانگەلی وەک شەڕی سوریا، یەمەن و کوشت وبڕی خەڵکانی موسڵمان.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە بڕێک کێشەو گرفتی ئۆممەتی ئیسلامی و مرۆڤایەتی لەبەر جێ بەجێ نەکرانی ئامۆژگاریە قورئانییەکانە، فەرمووی: ئەمڕۆ بەلوتف و کەرەمی خوداوەند لە کۆماری ئیسلامیدا، ڕووکردنی خەڵک  بەتایبەت گەنجان لە ئامۆژگارییە قورئانیەکان تادێ ڕوو لەپەرەسەندنەو هەر ئەوەش دەبێتە مایەی بەختەوەری، بەهێزبوون و مەزنایەتی نیزامی ئیسلامی.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بەئاماژە بەوەی کە یادو زیکری خوداو تەقوای خودایی بۆ جێ بەجێ کرانی فەرمانە قورئانیەکان پێویستە، و ئەوەی کە شەهیدان وەک کەسانێک کە خاوەن پلەی بەرزی پارێزگاریی وتەقوان، فەرمووی: شەهیدانمان دەرس و وانەی زۆریان فێری خەڵکی ئێران کرد کە نموونەی ئاشکرای ئەو وانانە، دیاردەی کەم وێنەی بزاڤی مەزنی جەماوەری بۆ یارمەتیدان بە ناوچە لافاولێدراوەکانە.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی هەروەها بە ئاماژە بە دوژمنایەتیی کردنەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، پێی داگرت: ئەگەرچی دوژمنایەتی و قەبارەو قورسیی ئەو دوژمنکاریانە، زیاتر لەڕابردوو دێتەبەرچاو بەڵام ئەو کردەو پیلانگێڕیانە، دواهەناسەکانی دوژمنایەتی دوژمنانە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی هەروەها پێی داگرت: هەرچی دوژمنان سەختگیریان بەرامبەر گەلی ئێران زیاتر بێ و توندتر بجوڵێنەوەو هەرچی لە پێبەندبوونی گەلی ئێران بە ئامۆژگارییە قورئانییەکان توڕەتربن، لەبەرامبەردا، گەلی ئێران بەهێزتر و خۆڕاگرتر دەبێ و زیاتر فەرمان و ئامۆژگارییە قورئانییەکان دەکەنە سەرچەشنی ژیانیان.

سەرپەیڤ