ئه‌یلوول 05, 2019 07:29 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ھەنگاوی سێھەمی ئێران لە ڕۆژی ھەینی دەچێتە واری جێبەجێ کردنەوە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، فەرمانی ڕاپەڕاندنی ھەنگاوی سێھەمی کەم کردنەوەی بەڵێنە بەرجامییەکانی ئێرانی لە ڕۆژی ھەینی شەشەمی سپتامبەری ٢٠١٩ دەکرد.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی شەوی پێنج شەممە لە کۆتایی دانیشتنی سەرکردەکانی ھەر سێ ھێزەکەی ئێران واتە سەرۆکایەتیی کۆمارو سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ھێزی داد ، ڕایگەیاند: ئێران ھەنگاوی سێھەمی کەم کردنەوەی بەڵێنە بەرجامییەکانی لە ڕۆژی ھەینی شەشەمی سپتامبەری ٢٠١٩ ھەڵدەگرێت و لەم چوارچێوەیەش دا، ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکی دەبێ ھەرچییەکی کە ئێران لە بواری توێژینەوەو گەشەی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی پێویستە، بۆی دابین بکات.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکی ی ئێران تەواوی بەڵێنە بەرجامییەکانی لە بواری توێژینەوەو گەشەی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی وەلا بنێ و پەرە پێ دانی توێژینەوەو گەشە پێدان لە بواری چەشنی جۆربەجۆری سانتریفیوژی تازە و ئەوەی بۆ پیتاندن پێویستە، بە خێرایی بباتە واری جێبەجێ کردنەوە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: ھەموو بەرتەسکییەکی خشتەی زەمەنی لە بەرجام دا لەبواری توێژینەوەو گەشەپێدان لە ڕۆژی ھەینییەوە بە تەواوی ھەڵدەگیرێت و ھەرچییەکی کە ئێران لە بواری توێژینەوەو گەشەی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی پێویستە، لەژێر چاودێریی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی و لە چوارچێوەی جوڵانەوەیەکی ئاشتیانە مسۆگەری دەکات.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: ھەنگاوەکانی ئێران لە چوارچێوەی یاساوڕێساکانی ناوەندی نێونەتەوەیی وەزی ناڤۆکی دەبێت و مۆڵەتێکی شەست ڕۆژەی دیکەش لە بەردەم ئەورووپییەکاندایەو ھەرکاتێک بۆ ئەرک و بەڵێنمەندییەکانیان بگەڕێنەوە، ئێرانیش بۆ بەڵێنە بەرجامییەکانی خۆی دەگەڕێتەوە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی تیشکی خستە سەر باسی دانوستانی ناڤۆکیش و وتی: ئەمریکییەکان ھەر لە ١٦ مانگ لەمەوبەرەوە سێ ئامانجیان پێ و شوێن دەگرت کە مەبەستی بەرایی و گرینگیان گۆڕینی حکومەت بوو، ئامانجی دواتریان ئەمە بوو کە ئەگەر ھاتوو ئامانجی یەکەمیان بۆ دابین نەکرا، نیزامی کۆماری ئیسلامی لاواز کەن.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختیشی کرد کە: سێھەمین ئامانجی ئەمریکییەکانیش ئەمە بوو کە دانوستانێک بەوجۆرەی کە دڵخوازی خۆیانە بە سەر ئێراندا بسەپێنن، دانوستانێک کە ئاوێتەی بایکۆتی توندوتۆڵی ئێران بێت ھەتا لەم ڕێگایەوە بە خەیاڵی خۆیان دەستەڵاتی نشت و مڕیان زیاتر ببێت.

سەرپەیڤ