کانونی دوھەم 14, 2020 07:40 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی زەریف لە لایەنە ئەورووپاییەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕەخنە لە چۆنیەتی هەڵس و کەوتی لایەنە ئەورووپاییەکانی "بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش" وتی کە بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمان ناتوانن بە کڕنوش بردن بۆ ئەمریکا پەیمانیی ئەتۆمیی ئێران ڕزگار بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنیی ئێران؛ محەممەد جەواد زەریف" شەوی ڕابردوو لە ئێکانتی تویتەری خۆیدا نووسی؛ بۆ ماوەی ٢٠ مانگ، سێ وڵاتی ئەورووپایی ئەندامی ڕێککەوتنی ئەتۆمی (بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمان) سیاسەتی کڕنوش بردن بەرامبەر بە هەموو فەرمانەکانی ئەمریکایان جێبەجێ کرد و هەر لەبەر ئەوەشە کە ئەم پەیمانە ئەتۆمییە کەوتۆتە مەترسییەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: سێ وڵاتی ئەورووپایی دەتوانن ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕزگار بکەن، بەڵام نە بە کڕنوش بردن بۆ ئەمریکا و وەبن گوشار نانی لایەنی بەڵێنمەند (ئێران)، بەڵکوو دەبێ لە جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانیاندا بوێرانە بجوڵێنەوە.

دەوڵەتی ئەمریکا مانگی مەیی ٢٠١٨ بە شێوەی یەکلایەنە و بە پێچەوانەی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران چوە دەرەوە و بایکۆتەکانی سەر لە نوێ داسەپاندەوە بە سەر خەڵکی ئێراندا.

کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش یەک ساڵ سەبری ستراتژیک و دوابەدوای ناهاتنەدیی ئەو وادە و بەڵێنانەی ئەورووپا بۆ قەرەبوو کردنی دواهاتە نەرێنییەکانی بایکۆتەکانی ئەمریکا دابووی، ڕەوتی بەرتەسک کردنەوەی هێدی هێدیی جێبەجێ کرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی دەست پێ کرد.

ئێران تا ئێستا چوار هەنگاوی لەم ڕێگایەدا هەڵگرتووە و پێداگریشی کردووە کە تا ئەو کاتەی هاوسەنگی بەرجام سەر لە نوێ نەبووژێتەوە، ئەو ڕێگایە هەر درێژە پێ دەدات.

سەرپەیڤ