کانونی دوھەم 15, 2021 12:06 Asia/Tehran
  • «خەڕازی» گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام بەبێ ھەڵگیرانی بایکۆتەکان باج ویستنە

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیای پەیوەندییەکانی دەرەوەیی ئێران وتی:گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام بەبێ ھەڵگیرانی بایکۆتەکان دەبێتە ھۆی باج ویستنی زیاتر.

«کەمال خەڕازی» سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیای پەیوەندییەکانی دەرەوەیی ئێران ولە ئەندامانی کۆڕی چاودێری بە سەر ڕاپەڕێندرانی بەرجام لە وتووێژێکدا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە بەرجام بەڵگەنامەیەکی نێونەتەوەییە لە نێوان چەند وڵاتێک و دیارە تەواوی لایەنەکانیش دەبێ پابەندی بن، پێی داگرت: ئەگەر وڵاتانی ئەورووپی پێیان خۆشە دۆخەکە بەبێ ئەمریکا  بگەڕێننەوە سەر ڕەوشتی جارانی، سەرەتا دەبێ ئەو بەڵێنانەی کە ھەتا ئێستا ڕایاننەپەڕاندووە ڕاپەڕێنن و بایکۆتەکان ھەڵگرن.

«خەڕڕازی» بانگەشەی ھێندێک لە ئەمریکییەکانی لە بارەی دانوستانی دووبارە لەوانە دانوستان لە بارەی چالاکییەکانی موشەکی و ناوچەیی ئێران لە چوارچێوەی بەرجام ڕەت کردەوەو وتیشی: ئەمە جۆرێکە لە باج ویستن، چونکو بەرجام بەڵگەنامەیەکی ڕوون و یەکلاییەو چوارچێوەکەشی دیارە و ھیچ پەیوەندییەکی بە بابەتگەلی ناوچەیی و موشەکی نییە.

سەرپەیڤ