وه‌زیری نوێی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کاری خوێ ده‌س پێ‌کرد
ئاب 31, 2015 13:35 Asia/Tehran
فه‌ره‌یدون سینێرلی ئۆغلوو وه‌زیری نوێی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کاری خۆی ده‌سپێکرد.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی مۆنیتۆرینگی هه‌واڵده‌ری ڕادیۆ ته‌له‌فه‌زیۆن، به‌گێرانه‌وه له‌ماڵپه‌ری ده‌نگ وباسی" تۆرک پرێس ، فه‌ره‌یدون سینێرلی ئۆغلوو به‌رپرسایه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیای له‌مه‌ولوود چاوش ئۆغلوو وه‌رگرت.سێنێرلی ئۆغلوو دوای به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ناساندنی له‌باڵاخانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ئانکار کاری خۆی ده‌سپێکرد. چاووش ئۆغلوو کە بیست ونۆهه‌می مانگی ئاگۆستی ساڵی 2014 وه‌کوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا دیاریکرابوو ئێستاکە جێگای خۆی داوه به‌فه‌ره‌یدوون سینێرلی ئۆغلوو ڕاوێژکاری ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه. سینێرلی ئۆغلوو له‌ساڵانی 2002 تا2007 باڵویزی تورکیا له‌تەله‌بیب بووه.