تورکیا خه‌ڵاتی دیاریکردووه بۆ قۆڵبه‌ستکردنی سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که
ئاب 31, 2015 13:45 Asia/Tehran
ده‌وڵه‌تی تورکیا خه‌ڵاتی دیاریکردووه بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌یارمه‌تیی ئه‌ده‌ن بۆ قۆڵبه‌ستکردنی سه‌رکرده‌کانی پارتی کڕێکارانی کوردستان( په‌که‌که)و یان له‌شۆێنی خۆحه‌شاردانیان ئاگادارن وهه‌روه‌ها بۆ ناس کردنی کەسایەتییە سه‌ره‌کییه‌کانی په‌که‌که له‌گه‌ڵ ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری ئاسایشتی ئه‌م وڵاته‌دا هاوکاری ده‌که‌ن .
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ئیرنا، وه‌زاره‌تی نێوخۆی تورکیا به‌ده‌رکردنی ئاگاداری نامه‌یه‌ک ڕایگه‌یاند: ئه‌م پاداشته هی ئه‌و که‌سانه‌یه که‌یارمه‌تی ئه‌ده‌ن بۆ جێبه‌جێ بوونی یاسای ژماره 3713 به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر. ئه‌م خه‌ڵات وپاداشته بۆ قۆڵبه‌ستکردنی سه‌رکردەکانی په‌که‌که بۆ 4 ملوێن لیری تورک واتە(زیاتر له1.2 ملوێن یورو)یش ھەڵده‌کشێ. ئاگاداری نامەکەی وه‌زاره‌تی نێوخۆی تورکیا به بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌رۆژنامه‌ی فه‌رمیی ئه‌م وڵاته چووە واری جێبەجێ کردنەوە. له‌م ئاگاداری نامەیه‌دا هاتووه: ئەوانەی وا یارمه‌تیی قۆڵبه‌ست کرانی تاقمێک له بەرپرسانی گرینگی په‌که‌که بده‌ن، به‌گوێره‌ی گرینگایه‌تی وژماره‌ی قۆڵبه‌ستکراوان پاداشت وخه‌ڵات وەردەگرن.دوای خولێکی سێ ساڵه‌ی ئاگر بڕ له‌نێوان تورکیا وپه‌که‌که نزیکەی دوومانگێکه تێکھه‌ڵچوونه‌کانی نێوان ده‌وڵه‌تی تورکیا و په‌که‌که ده‌ستی پێ کراوه‌ته‌وه‌و له‌م ماوەیەدا به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته فه‌رمییه‌کان نزیکەی 60 که‌س له لەشکریان و100 که‌س له‌ئه‌ندامانی په‌که‌که‌ش کوژراون. ده‌وڵه‌تی تورکیا به هۆی تیرۆر کرانی چه‌ند که‌س له ئەندامانی پۆلیس و سووپاوە، پرۆسه‌ی دانووستانی ئاشتی له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ی هه‌ڵپه‌ساردووه ودانووستانی سیاسیی وه‌لا ناوه و ھەمیسان ستراتژیای سه‌ربازیی بۆ پاکتاوکردنه‌وه‌ی په‌که‌که گرتۆته بەر.
جێگای ئاماژەیە کە ده‌وڵه‌تی تورکیا خوازیاری چەک دانانی به‌بێ شه‌رت ومه‌رجی په‌که‌که‌یه.