ئامانجی تورکیا له خستنه‌خواری فڕۆکه‌ی ڕووسی
تشرینی دووه‌م 25, 2015 10:32 Asia/Tehran
ڕووسیا، ئامانجی تورکیا له خرانه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی ڕووسی گه‌ڕانده‌وه بۆ کاردانه‌وه‌ی ئانکارا به ستراتژیای نوێی ڕووسیا له سووریا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپی ڕه‌شه‌کوژی داعش.
به‌پێی ڕاپۆری قودس ئانلاین، ئه‌له‌کساندر زاسبکین باڵوێزی ڕووسیا له به‌یروت به‌ئاماژه به خرانه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی سۆخۆ24ی سوپای ئه‌و وڵاته له سووریا، ڕایگه‌یاند؛ ئه‌و کاره‌ی تورکیا وه‌ک یه‌کێک له‌کڕیارانی سه‌ره‌کیی نه‌وتی داعش ، له‌کاردانه‌وه به ستراتژیای نوێی مۆسکۆ که په‌لاماره ئاسمانییه‌کانی له‌سه‌ر شاده‌ماری سه‌ره‌کی و پڕداهاتی داعش واته ، نه‌وت چر کردۆته‌وه، ئه‌نجامی گرتووه.باڵوێزی ڕووسیا له به‌یروت به‌ئاماژه به توڕه‌یی ده‌ڵاڵانی نه‌وتیی تورک له‌به‌ر زیانێکی دراڤی به‌ربڵاو که پاش هێرشی ڕووسیا بۆسه‌ر تانکه‌ڕه‌کانی نه‌وتی داعش ، وێیان که‌وتووه، وتی: کاردانه‌وه‌ی ڕووسیا به‌هه‌وڵی تورکیا بۆ خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌ی ڕووسی، په‌یوه‌ندیی ئاسایشی و ئابووریی له‌گه‌ڵ تورکیای گۆڕیوه.
زاسبکین وتی؛ ڕووسیا له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی خۆیدا پشت به شێوازی وتووێژ ده‌به‌ستێ به‌ڵام ئه‌و شێوازه پاش که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌ی جه‌نگیی ڕووسیا، ده‌گۆڕدرێت.
فڕۆکه‌ی جه‌نگیی سۆخۆ-24ی ڕووسیا دوێنێ سێ شه‌ممه له‌سه‌ر سنووری سووریا، که‌وته به‌رپه‌لاماری فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا‌و خرایه خواره‌وه.