حوزه‌یران 26, 2016 07:46 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی  ئەردۆغان بە وتەکانی  دوناڵد تڕامپ

سەرۆک کۆماری تورکیا وتەکانی دژە ئیسلامی دوناڵد تڕامپی ئیدانە کرد .

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی شەمە بە شەرمەزارکردنی وتەکانی دژە ئیسلامی دوناڵد تڕامپ تەنیا بەربژاری کۆماریخوازان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریەتی ئەمریکا خوازیاری گۆڕینی ناوی " تاوەرەکانی تڕامپ " لە شاری ئەستەموڵ بوو .

سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای ئاماژە بەوەی کە دوناڵد تڕامپ تەحەمولی ژیانی مووسڵمانانی لە ئەمریکادا نیە هەروەها سیاسەتەکانی هەڵاواردنانەی تڕامپی ئیدانە کرد ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هۆی وتەکانی دژە ئیسلامی تڕامپی بە نائاگاداری ناوبراو لە دینی پیرۆزی ئیسلام زانی . تڕامپ لە ڕەوتی ڕکەبەرایەتیەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریەتی بە جاران قسەی سووکایەتیکارانەی دژی مۆسوڵمانان بەسەر زاردا هاتووە .