تشرینی یه‌که‌م 19, 2016 08:31 Asia/Tehran
  • هەڕەشەی رەشەکوژان دە شارەکانی ترکیادا

بەشی زۆری شارە پڕحەشیمەتییەکانی تورکیا لەوان ئانکارا بەرەوڕووی مەترسیی تیرۆریستین و هێزە ئاسایشییەکان لە شارە مەزنەکانی تورکیا کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشەوە

بەپێی ڕاپۆری دوێنێی ڕادیۆ تورکی ئەستەمووڵی بەشی دەرەوە سنووریی سەداوسیما،پارێزگاریی ئانکارا لەبەر مەترسییە تیرۆریستیەکان، بەڕێوەبرانی میتینگ و کۆبوونەوە و خۆپێشاندان لەو شارەی بەقەدەغە ڕاگەیاندووە.

داو و دەزگەی ئاسایشیی تورکیا لە ڕاپۆرێکدا بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ڕێکخراوی هەواڵگریی ئەو وڵاتە(میت) دەستی کەوتووە، ڕایگەیاند؛ ٨١شاری تورکیا بەرەوڕووی مەترسیی تیرۆریستین.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، لەو وشداریدانەدا، ئەو شارانەی لەبەر مەترسی هەوڵە تیرۆریستییەکاندان، بریتین لە؛ ئەستەمووڵ،غازی ئەنتەپ، ئانکارا، ئانتالیاو ئەزمیر.

غازی ئەنتەپ لەچەند ڕۆژی رابردوودا شایەتی تەقینەوەو هەوڵی تیرۆریستی زۆر بووە.