کانونی دوھەم 18, 2017 16:00 Asia/Tehran
  • دەمیرتاش و یوکسک داغ چاوەڕوانی دەرکرانی حوکمی قورس و گران لە دادگە

دەوڵەتی ئەنقەرە لەناوبردنی تۆکمەوتەواوی چالاکڤانانی سیاسی کوردی تورکیای خستوەتە ئەولەویەت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتولی، دادئەستێنی تورکیا بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگن یوکسک داغ کە تۆمەتبار کراون بە پەیوەندی بە پەکەکە، سزای 142 و 83 ساڵ زیندانی داوا کردووە .

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خاتوو فیگن یوکسکداغ و سەلاحەدین دەمیرتاش بەشێوەی هاوبەش  سەرۆکایەتی  هەدەپەیان بە ئەستۆ دایە.

ئەم دوو سیاسەتڤانە کوردە  بە پێی دەستوور ڕەوشی نائاسایی لە مانگی نوامبەری ڕابردوو هاوڕێ لەگەڵ دە نوێنەری دیکەی هەدەپە لە پەرلەمان دا گیران و زیندانی کران .

ڕەوتی هەڵس و کەوتی دەوڵەتی ئەنقەرە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی هەدەپە نیشان دەات کە ڕێبەرانی  ئەم وڵاتە بەنیازی پاشگەز بوونەوە لە چالاکی سیاسی نین و خۆیان بۆ ئاڵۆزی زۆرتر لە نێو خۆی وڵات دا ئامادە کردووە.

بەسەرنجدان بە ڕەوشی ناشیاوی ناوخۆیی و ئاڵۆزی لە تورکیا، داواکاری سزای قورس بۆ ڕێبەرانی هەدەپە دەتوانێ ڕەوشی ناوخۆی تورکیا ئاڵۆزتر بکات  .

ئەم داوای سزادانە لەحاڵێکدایە کە دەوڵەتی ئەنقەرە  وەها ڕەوشێکی دژواری تەنیا بۆ عەبدوڵڵا ئوجەلانی بناغەدانەری پەکەکە ش داوا نەکردووە.

پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لە ساڵی 1978 و بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی سەرکوت کرانی کوردەکانی تورکیا دامەزرا.

بەڵام لە بارودۆخێک دا کە وتووێژەکان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کوردەکانی تورکیا لە مانگی دیسەمبەری ساڵی 2012 دەستی پێکرابوو، ڕوودانی هەندێ گۆڕانکاری و هەڵمەتی تیرۆریستی لە ناوچە ئەم ڕەوتەی  وەستاند .

تەقینەوەی مانگی ژوئیەی ساڵی 2015 ی زایینی لە شاری پەرسووس(سوروچ)  پێشی بە درێژەپێدانی ئەم وتووێژانە گرت.

لە ماوەی یەک  ساڵی ڕابردووش  ناکۆکی و تێکهەڵچوونی نێوان سوپا و پەکەە درێژەی هەبوو  . ئێستا ناکۆکیانە بەرۆکی هەندێ لە پارتەکانی تورکیای گرتووە  .

تۆمەتی سەرەکی  دادئەستێنی تورکیا بە ڕێبەرانی  هەدەپە  هاوکاری کردن لەگەڵ پەکەکەیە.

دادئەستێنی تورکیا  هەدەپە بە باڵی سیاسی  پەکەکە دەزانێ . سەرباری ئەمەش  ڕێبەرانی ئەم پارتە  تۆمەتەکانی دادئەستێن ڕەت دەکەنەوە.

ڕێبەرانی ئەم پارتە لەسەر ئەم باوەڕەن کە تەنیا لەبەر نەیارەتی کردن لەگەڵ بەرنامەی بەسەرۆکایەتی بوونی  دەسەڵات کە  ڕەجەب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا داوای کردووە ، سزا دەدرێن  .

بەرلەمە دەوڵەتی ئەنقەرە  بە کەڵک وەرگرتن لە  یاسای ڕەوتی نائاسایی، مافی پارێزڤانی ژومارێک لە نوێنەرانی کوردی پەرلەمانی تورکیایان هەڵوەشاند بوو .

ئەم یاسایە کە دوای کودەتای بێ ئەنجامی مانگی ژوئیەی ڕابردوو لە پەرلەمانی تورکیا پەسەند کراوە  مۆڵەت بە دەوڵەتی ئەنقەرە دەدات هەموو نەیارانی سیاسەتەکانی ناوخۆیی و دەرەوەیی تورکیا بگرێت و بیانخاتە زیندان  .

درێژەی ئەم هەوڵانە ، ئەم گومانە دێنێتە ئاراوە کە دەوڵەتی ئەنقەرە یاسای ڕەوشی نائاسایی  هەرلەبەر ئەم کارە  پەسەند کردووە.

لەحاڵێکدا کە ئەم ناکۆکییە دەتوانێ بۆ ئەنقەرە پڕخەرج وبەرج بێت  بەتایبەتی ئەوەی  کە  هەدەپە سێهەمین پارتی  پڕلایەنگر لە گۆڕەپانی سیاسی تورکیا دێتە ئەژمار .