سیاسەتڤانی کوردی تورکیا : دوای کۆپرسی ، گوشار بۆ سەر کوردەکانی تورکیا تووندتر دەبێت
ئەحمەد تورک سیاسەتڤانی کوردی تورکیا وتی جیا لە ئەنجامی ئەرێ و یان نا لە کۆپرسی هەموار کردنی دەستوور و گۆڕینی شێوازی حوکمرانی لە تورکیا ، گوشار بۆ سەر کوردەکانی ئەو وڵاتە تووندتر دەبێتەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کورد پریس ، ئەحمەد تورک ، شارەوانی وەلانراوی شاری ماردینی تورکیا و لە سیاسەتڤانانی کۆنەکاری کوردی ئەو وڵاتە لە وتوویژ لەگەڵ هەوالدەریی فەرەنسا سەبارەت بە تووندتر بوونەوەی گوشارەکان بۆ سەر کوردەکان جیا لە ئەنجامی کۆپرسیی جێی سەرنجی ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا ، وریایی داوە . ئەحمەد تورک وتی : ئێمە پیش بینیمان کرد بوو کە هەرچی بەرەو کۆپرسی دەڕۆین گوشار بۆ سەر کوردەکان و سیاسەتڤانانی کورد زۆرتر دەبێتەوە و زیاتر لە زیندانیان دەئاخنن . ناوبراو بە ئاماژە دان بە نزیک بوونەوە لە کاتی بەڕێوە چوونی کۆپرسی بەر چاوی پارتی داد وگەشە پێدان بۆ گۆڕینی سیستێمی حۆکمرانی وتی : جیا لە ئەنجامی ئەرێ و یان نا دوای کۆپرسی ، گرفتی کوردەکان تا دێ زۆرتریش دەبێتەوە . ئەحمەد تورک لەمەڕ لێکدانەوەی ڕای خۆی وتی : ئەگەر بێتوو دەنگی ئەرێ بە کۆپرسی بدەن ، لایان وایە کە سیاسەتەکانیان دروست بووە و ئەگەر کۆپرسی بەرەو ڕووی دەنگی نا بێتەوە ، هێزە دیمۆکراسی خوازەکان دەبێ باییەکەی بدەنەوە و ئەوەیش لە کوردەکانەوە دەست پێدەکرێت . . ئەحمەد تورک وتی بیر و ڕای ئێستا لە تورکیا لە سەر ، سەرکووت و بێدەنگ کردنی کوردەکان دامەزراوە .