نیسان 29, 2017 18:13 Asia/Tehran
  • ستانی ڤان،  کوژرانی  سنووروانێکی تورکیەیی لە ماوەی تێکەڵچوونی نێوان سنووروانانی تورکیاو سەربازانی پە.ک.ک

لە درێژەی تێکەڵچوونی سنووروانانی تورکیا وسەربازانی پ.ک.ک لە پارێزگەی وان، سنووروانێکی تورکیەیی کوژراو وسێ کەسی تریش بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە هەواڵدەری دۆغان، بە پێی زانیاریە بەدەس هاتووەکان لە هێزەکانی ئەمنیەتی تورکیا ، لە تێکەڵچوونە بەدی هاتووەکانی نێوان هێزەکانی سنووروانی تورکیا وسەربازانی پ.ک.ک لە ناوچەی " دولوجا " سنوروانێکی تورکیەیی کوژراو سێ کەسی تریش بریندار بوون. دوای تێکەڵچوونە بەدی هاتووەکان لە ناوچەی دولوجا لە سی کیلومێتری ناوەندی ئەرجیش لەپارێزگەی وان سنووروانە بریندارەەکان گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەتی ئەرجیش وهێزی ئەمنیەتی زۆر بۆ دەسگیر کران وناسێندرانی ئەم تاقمە لە  پ.ک.ک هەڵمەتێکی بەربڵاویان دەسپێکرد.