تره‌مپ: له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ PKK و داعش پشتیوانی له تورکیا ده‌که‌ین
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری تورکیا وتی: له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ PKK و داعش پشتیوانی له تورکیا ده‌که‌ین و به‌ڵێن ده‌ده‌ین که هیچ ناوچه‌یێک بۆ ئه‌م گرووپه تیرۆریستییانه ئه‌من نابێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵو، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له کۆشکی سپی دا ڕایگه‌یاند: وڵاته‌که‌ی له به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی عێراق و شام (داعش) پشتیوانی له تورکیا ده‌کات.
ناوبراو زیادی کرد: "له ساڵانی ڕابردوودا خه‌ڵکی تورکیا له‌گه‌ڵ هێرشێکی تیرۆریستیی دڕندانه به‌ره‌وڕوو بوون. ئێمه هاوخه‌می خۆمان له‌گه‌ڵ به‌جێماوان و قوربانیانی ئه‌م ڕووداوه ده‌رده‌بڕین و پشتیوانی خۆمان له‌وان ڕاده‌گه‌یێنین. له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کان وه‌کوو PKK و داعش پشتیوانی له تورکیا ده‌که‌ین و به‌ڵێن ده‌ده‌ین که هیچ ناوچه‌یێک بۆ ئه‌م گرووپه تیرۆریستییانه ئه‌من نابێت.
له‌م کۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌دا سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له درێژه‌دا ڕاشیگه‌یاند: "ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی بازرگانی و ئابووری خۆمان له‌گه‌ڵ تورکیا تۆکمه بکه‌ینه‌وه. ئه‌مانه هه‌ندێ به‌ستێنن که ده‌توانین تێیدا په‌یوه‌ندییه‌کانمان به پێی به‌رژه‌وه‌ندی دوولایه‌ن دروست بکه‌ینه‌وه. بێ بڕاوانه چاوه‌ڕوانیی هاوکاری له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری تورکیا بۆ جێگیربوونی ئاشتی و ئه‌منییه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی هاوبه‌ش و دروستکردنی داهاتوویەکی پڕ له شانازی بۆ خه‌ڵکی دوو وڵاتین. په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا و ئه‌مریکا پێشینه‌یێکی دوور و درێژی هه‌یه. ئێمه هه‌رگیز بوێری و فیداکاری هێزه‌کانی تورکیا له‌بیر نابه‌ینه‌وه که شان به شانی هێزه ئه‌مریکاییەکان له شه‌ڕی کۆریا دا شه‌ڕیان کرد."