May 23, 2017 07:46 Asia/Tehran
  • کوژرانی ٣١٦  کە س لە شەڕی نێوخۆیی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٧

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: ؛لە سەرەتای ئەمساڵەی زایینییەوە تا ئێستا ، لە ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا دژ بە بنکە و مەتەرێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەم وڵاتە، ٣١٦ ئەندامی پەکەکە کوژراون

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا بە راگەیاندنی ئەوەی کە سوپای ئەم وڵاتە ساڵی ٢٠١٧ بە بەڕێوە بردنی چوار هەزار و ٧٨٦ ئۆپەراسیۆن، توانیویە ٣١٦ ئەندامی پەکەکە بکوژێ و  ١٨٧ کەسیشیان بگرێ، ڕایگەیاند لەو ئۆپەراسیۆنانەدا هەروەها ٦٥٧ ئەشکەوت و حەشارگە تیا براوە و دەس گیراوە بە سەر رادەیەکی زۆر چەک و کەرەستەی جەنگی.
ڕێژە و ئامری ڕاگەیەندراو لە لایەن ئانکاراوە لە کاتێکدایە کە کۆمیساریای باڵای ئەنجومی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمدواییە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند؛ سوپا و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە هەڵمەتەکانیاندا دژ بە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەم وڵاتە ناسراو بە پەکەکە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا، گەلێک جار مافی مرۆڤیان بنپێ کردووە.
کۆمیساریای باڵای ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئیدانە کردنی کردەوە ئەمنییەکانی تورکیا ڕایگەیاند: لەبەر بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە، ٣٥٥ تا ٥٠٠ هەزار کەس لە دانیشتوانی ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا بە ناچار ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ هێشتووە.
پرۆسەی ئاشتی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە تورکیا کە لە دێسەمبەری ٢٠١٢ـەوە دەست پێ ببوو، دوابەدوای تەقینەوەکەی مانگی ژولایی ٢٠١٥ لە شاری سوروچی ئەم وڵاتە راگیردرا، لەوە بەدوا سوپای تورکیا و پەکەکە پەلاماردانی هێزەکانی یەکترییان دەست پێ کردووە.