May 25, 2017 10:27 Asia/Tehran
  • هۆگری ئەردوغان بە چوونەدەری ئەڵمانییەکان لە بنکەی ئاسمانیی ئینجرلیک

"ڕەجەب تەیب ئەردوغان "ی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە ئەگەر ئەڵمان بڕیار بدات هێزە سەربازییەکانی لە بنکەی ئاسمانی ئینجرلیک بباتە دەرەوە، وڵاتەکەی بە ئەڵمانیا دەڵێ خوات لەگەڵ.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتیێرز؛ ئەردوغان ڕۆژی چوارشەممە پێش ئەوەی خۆی بگەیەنێتە بروکسل بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەکانی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور ( ناتۆ) و دیدار لەگەڵ ڕێبەرانی یەکێتیی ئەورووپا، وتیشی: تورکیا هیچ نیشانەیەکی سەبارەت بە هۆگری بەرلین بە بردنە دەری هێزە سەربازییەکانی ئەڵمانیا لە بنکەی ئاسمانی ئینجرلیک بەدی نەکردووە.
"مەولوود چاوش ئۆغڵوو" وەزیری دەروەی تورکیایش پێشتر گوتبووی ئەڵمان بێتوو پێی خۆش بێ دەتوانێ هێزەکانی لە بنکەی ئاسمانیی ئینجرلیک بباتە دەرەوە.
مانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەڵمان لە بنکەی ئاسمانی ئینجرلیک پاش ئەوەی کەوتە بەر شک و گومانەوە کە تورکیا ئەمدواییە پێشگری کرد بە دیداری ژمارێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئەڵمانیا لەگەڵ ئەم هێزانە. ئەم مەسەلەیش بووە هۆی ئەوەی کە بەرلین باسی ئەگەری بردنە دەری هێزە سەربازییەکانی ئەڵمانیا لە بنکەی ئاسمانیی ئینجرلیک بێنێتە ئاراوە.
نزیەکی ٢٥٠ هێزی سەربازیی ئەڵمانی لە چوارچێوی شەڕی دژ بە گرووپی تیرۆریستیی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانیی ئینجرلیکی تورکیا سەقامگیر کراون.