حوزه‌یران 19, 2017 16:48 Asia/Tehran
  • رەخنەی توندو کەم وێنەی ڕاوێژکارێکی ئەردۆغان لە سعوودیا

ڕاوێژکاری ئابووریی رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکی کەم وێنە دژبە عەرەبستانی سعوودیا دەسەڵاتداریی ئەو وڵاتەی بە ڕژیمێکی هۆزخوازانە پێناسە کردو وتی کە لە عەرەبستانی سعوودیا هەمووان لە پاشای ئەو هۆزو تیرە پەیڕەوی دەکەن .

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، یەگیت بولوت، لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تی ئاڕ تی خەبەری تورکیا وتی: عەقڵ وئاوەز و مەنتقی مرۆیی هیچ جێگەو شوێنێکی نییە لە نێو حکومەتی پاشایەتی و تایفی لە عەرەبستان .

ناوبراو بەڕەخنە گرتن لە سیاسەتەکانی عەرەبستان لەناوچەدا وتی: شێوازی ئیدارەی وڵات لە عەرەبستان، لەگەڵ عەقڵ و مەنتقی مرۆیی سازگار نییە.

ناوبراو وتی: ئەگەر بڕیارە بەهارێک ڕوو بدات، دەبێ لە وڵاتانی عەرەبی وبەتایبەت عەرەبستاندا ڕوو بدات.

ناوبراو هەروەها وتی: ئەمریکی و ئوروپییەکان لەهەوڵی سەپاندنی گۆڕانکاریی گەلێکی وەک بەهاری عەرەبی بەسەر تورکیادان بەڵام تورکیا پێویستی بە بەهار نییە بەڵکوو پێویستە ئەو بەهارە لەنێو هاوپەیمانانی ئەواندا لە وڵاتانی عەرەبیدا ڕوو بدات.

پاش هاتنەدی کێشەی نێوان قەتەر و بڕێک وڵاتی عەرەبی، تورکیا بە ڕاگەیاندنی داکۆکی لە قەتەر و ناردنی هێزی سەربازی بۆ ئەو وڵاتە، لە عەرەبستانی سەعودی و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەب، زیاتر دوور کەوتووەتەوە.

هاوکات عەرەبستان ، هەڕەشەی لە تورکیا کردو ڕایگەیاند؛ تورکیا لەڕێی داکۆکی لە دۆحە دژ بەڕیاز دەیەوێ زاڵ بێت بەسەر پیرۆزایەتییە ئیسلامییەکان لە عەرەبستانداو ئەوەش، وەک مەترسییەکی مەزن بۆ عەرەبستان دێتە ئەژمار.

عەرەبستان، ئامادەبوونی سەربازی تورکیا لەنێو خاکی خۆی ڕەت کردەوەو ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پێویستی بە پاڵپشتی سەربازی ئانکاڕا نییە ، وشداری بە تورکیا دا گەر تورکیا بیەوێ سازی ناساز ونەیارانە لەدژ ریاز لێ بدات، لەگەڵ کەڵک وەرگرتنی عەرەبستان لە کارتی کوردەکان، بەرەوڕوو دەبێ.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، عەرەبستانی سەعودی پتر لە چەند جار بەشێوەی ناڕاستەوخۆ ڕایگەیاند کە ئەگەر ئانکاڕا هەروا بێەوێ داکۆکی لە دۆحە بکات، ڕیازیش کوردەکان لەدژ تورکیا هان دەدات.