حوزه‌یران 20, 2017 13:46 Asia/Tehran
  • پێداگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا لەسەر دەستپێکردنەوەی پێوەندی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا

سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایگەیاند وڵاتەکەی بەپێی پلانێکی نوێ خوازیاری دەستپێکێکی نوێ یە لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا،  بنعالی ییلدریم   سەرۆک وەزیرانی تورکیای ڕۆژی سێ شەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەلکسیس  سیپراس هاوتای یونانی خۆی لە ئاتن ڕایگەیاند :  یەکێتیی ئەورووپا دوای کودەتای بێ ئەنجامی پاردەی ژووئیە  وڕەوتی گۆڕانی یاسای بنەڕەتیی تورکیا هەڵوێستێکی نەرێنی گرتبووە بەر  .

ناوبراو لە درێژەی  قسەکانی دا ڕێزی گرتبوو لە دەوری کاریگەری یونان لە رەوتی پەیوەست بوونی تورکیا بە یەکێتیی ئەورووپا بە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی پەناخوازان لەگەڵ ئەم یەکێتییە  .

ییلدریم  بە ئاماژەدان بە گرفتەکانی بەردەم ڕێککەوتنی پەناخوازان وتیشی : سەرباری  هەموو گرفتەکان ئێمە هەمووکات لەسەر جێبەجێ کردنی  ئەم ڕێککەوتنامەیە پێداگری دەکەین چونکوو  دەزانین ئەم پرسە  گرفتێکی  مەزنە بۆ یەکێتیی ئەورووپا و یونان  .

تورکیا لە دەیەی 1960  داوای ئەندامەتی لە یەکێتیی ئەورووپای کردووە  .

دوای کودەتای بێ ئەنجامی ژوویەی ساڵی 2016  بەدژی دەوڵەتی ئەردوغان،  پەرلەمانی ئەورووپا وتووێژی پەیوەست بوونی تورکیا بەم یەکێتییەی  ڕاگرت.

دوای ئەم کارە  دەوڵەتی ئەنقەرە وتبووی کە ئیدی بەنیازی ئەوە نییە ببێتە ئەندامی یەکێتی ئەورووپا  کە ئێستا بیست و هەشت ئەندامی هەیە  .