دادگەی تورکیا داواکاری نوێنەری بەندکراوی جەهەپەی ڕەت کردەوە
دادگەی ئەستەمووڵ داواکاری پێداچوونەوەلەلایەن نوێنەری بەندکراوی پارتی کوماریخوازی گەل کە بیست و پێنج ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە، ڕەت کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕوژنامەی حوریەتی چاپی تورکیا ، ئەنیس بەبەر ئوغلو بە تۆمەتی لەقاودانی زانیاری نهێنی سەبارەت بە هەڵگرتنی چەک بە لورییەکانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی نەتەوەیی تورکیا بۆ سەرهەڵداوانی سوری و بڵاو بوونەوەی ڕاپۆرتێک لەم بوارە لە ڕوژنامەی جومهوریەت، حوکمی بیست وپێنج ساڵ زیندانیان بۆ بڕییەوە.
هەرلەم پێناوەدا پارتی کۆماریخوازی گەل هاوڕێ لەگەڵ ژومارێک لە ناڕازیانی رێپێوانی " عەدالەت" یان لە ئەنقەرە هەتا ئەستەمووڵ دەست پێکردووە.
ئێستاکە ئەم ڕێپێوانە گەیشتوەتە پێنجەمین ڕۆژی خۆی و کەمال قلیچدار ڕێبەری ئەم پارتەش لەم ڕێپێوانە بەشدار بوو .
بەربەر ئوغلو داکۆکی خۆیان لەم ڕێپێوانە ڕاگەیاند و هیوای سەرکەوتنی بۆ بەشداران لەم ڕێپێوانە داوا کرد .
محەممەد تانال نوێنەری پارتی کۆماری خواز لە پەیامێک دا بە گێڕانەوە لە بەربەر ئوغلو دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ ناوبراو لە بەندیخانە وتی : ئێمە داوای دادگەریمان لە هەموان کردووە و ئەمانەوێ هەموان بێتە ڕیزی ئەم ڕێپێوانە.