ئانکارا: ئاڵمانیا پەناگەی نەیارانی دەوڵەتی تورکیایە
وەزیری کاروباری ئەورووپیی تورکیا وتەکانی سەرۆکی ئاڵمانیای بە جێی داخ و مەخابن زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس عومەرچیلیک وەزیری کاروباری ئەورووپیی تورکیا وێڕای بە جێی داخ و مەخابن زانینی وتەکانی ئانگڵا مێرکێڵی سەرۆکی ئاڵمانیا وتی: گرفتی دوو قۆڵی نابێ شوێن لە سەر سیاسەتە گشتییەکانی یەکێتیی ئەورووپا دابنێت.
عومەرچیلیک وەزیری کاروباری ئەورووپیی تورکیا ئەمڕۆ پێنج شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش دا لەگەڵ ئالێن دانکن یاریدەری وەزیری دەرەوەی بریتانیا پێی داگرت: تەواو ئاشکرایە کە ئەندامانی هەڵکەوتەی ڕێکخراوەی تیرۆریستی گولەن لە ئاڵماندان، تەنانەت هەگەری ئەوەی کە بە شێوەیەکی نائاسایی لەو وڵاتەش دا پەنایان بدرێتێ زۆرە.
ئانگڵا مێرکێڵی سەرۆکی ئاڵمانیا ڕۆژی چوارشەممە داخوازیەکان بۆ کۆتایی هاتن بە ڕەوتی ئەندامەتی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپای ڕەت کردەوە، بەڵام ئەوەشی ڕاگەیاند کە لە بەر ناکۆکییە سیاسییەکانی ئەم دواییە سەبارەت بە نوێ کردنەوەی پەیمانی یەکێتیی گومرگی لەگەڵ تورکیا خۆی لە قەرەی دانوستان نادات.
ناوبراو پێشی داگرت: لە حاڵی ئێستادا هەلی دەست پێ بوونی قۆناغێکی تازە لە دانوستانەکان لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە یەکێتیی گومرگی لە بەر ناکۆکی و ئاڵۆزییەکانی ئەم دوایییە لەگەڵ ئانکارا ناڕەخسێت، بەڵام وتووێژەکان لە مەڕ ئەندامەتیی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا خۆی وتەنی بە شێوەی (کۆتاییەکی کراوە) بەردەوام دەبێت.
سهرۆکی ئهڵمانیا هەر لەو لێدوانەی دا ئاماژهی به ڕێککهوتنی گومرگی تورکیاو ئهڵمانیاش کرد و ڕایگهیاند: ئهو ڕێککهوتننامه گومرگییه که پێشتر لهگهڵ تورکیا واژۆمان کردبوو، تازه ناکهینهوه.
سهرۆکی ئهڵمانیا وتیشی: لهم بارودۆخهدا ههوڵهکانمان بۆ تازهکردنی ڕێککهوتننامهی هاوکاریی گومرگی لهگهڵ تورکیا چڕ ناکهینهوه.
جێگای ئاماژەیە تورکیا پەیمانی یەکێتیی گومرگی لەگەڵ ئەورووپای لە ساڵی 1995 دا واژۆ کردووە و نوێ کرانەوەی لەو ئەولەوییەتە سەرەکیانەی دەوڵەتی تورکیا بووە.
لەم دواییەدا لابەنە نەیارەکان لە ئاڵمانیا گوشاری سەر سەرۆکی ئەم وڵاتەیان پەرە پێ داوەو داوای توندتر ئاخاوتنی بەرلەین لە گەڵ تورکیایان کردووە، بەتایبەت لە بەر قۆڵبەست کردنی ئەم دواییەی دە شارومەندی ئاڵمانی لەوانە پەیامنێرێک و هەڵسوڕاوێکی مافی مرۆڤ بە تۆمەتی ساختەی پشتیوانی کردن لە ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان.
داخوازیی فەرمیانەی تورکیا بۆ ئەندامەتی لە یەکێتیی ئەورووپا لە چواردەی ئاپریلی ساڵی 1987ەوە پێشکەش کراوە. هۆی پەک خرانی ئەندامەتیی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا، بۆ دەستوەردانی ئانکارا لە ڕەوتی دیموکراسی و بەشێکیشی بۆ وەدرەنگ جوڵانەوەی پارتی دەستەڵاتداری دادوگەشەی ئەم وڵاتە لەمەڕ پراکتیزە کردنی چاکسازییەکانی جێی سەرنجی ئەورووپا لە تورکیا دەگەڕێتەوە.